چالاکی بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار: ٢٧ داگیرکەر سزادران
چالاکی گەریلاکانی ئازادی بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار بەردەوامە. لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلادا لانیکەم ٢٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.
چالاکی گەریلاکانی ئازادی بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار بەردەوامە. لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلادا لانیکەم ٢٧ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " چالاکی هێزەکانی گەریلامان بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار لەدژی جموجوڵی فراوانی داگیرکەری سوپای تورک بەردەوامە. بەهۆی شێوازی شەڕی گەریلایی کاریگەر و تاکتیکی گەریلا، گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدرێت. لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلادا بە گشتی ٢٧ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوو.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی تیمەکانی گەریلامان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسدا لە رووی زەمینیەوە بەم شێوەیەیە:
لە هەریمی ئاڤاشین:
رۆژی ٢٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٣٠ و ١٠:٠٠ داگیرکەران کە ٥ جار ویستیان بەرەو گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی پێشڕەوی بکەن، لەلایەن تیمەکانی گەریلامان کرانە ئامانج. دوای پێکدادانێکی قورس، داگیرکەران بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.
٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە هەرێمی زاپ:
ڕۆژی ١٨ی نیسان ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی شەهید توفان جێگیر ببن، لە دوولاوە کرانە ئامانج. ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
ڕۆژی ١٩ی نیسان کاتژمێر ١٩:٠٠ لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین بە چەکی قورسەوە گەریلا داگیرکەرانیان کردە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەر ئامانجەکانیان پێکا.
داگیرکەران ٢٠ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٤٥ کە ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ جێگیر ببن، لە دوو لاوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. باڵی سێیەمی چالاکیەکە لە نزیکەوە ٣ داگیرکەریان کردە ئامانج و هەر سێکیان سزادا. باڵی دووەمی چالاکیەکەش ٣ داگیرکەریان سزادا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادران.
٢٠ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٠٠ تیمەکانی گەریلامان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید شەمدینی کوڕەژارۆ لەدژی داگیرکەران چالاکی سەرداگرتنیان ئەنجامدا. هێزەکانمان داگیرکەرانی خستە ژێر کۆنتڕۆڵەوە و بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی لە سێ لاوە چالاکیان ئەنجامدا و دوژمنیان تارومار کرد. باڵی یەکەمی چالاکیەکە، بە بۆمبی دەست و چەکی سوک هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران و ٥ داگیرکەریان سزادا. باڵی سێیەمی چالاکیەکە، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەرانیدا و داگیرکەرێک سزادرا لە ئەنجامی چالایەکەدا بە تاکتیکی جیاواز و بە شێوەیەکی خوڵقێنەور گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا و ٨ داگیرکەر سزادران.
سوپای داگیرکەری تورک شەوی ٢٠ی نیسان بۆ گواستنەوە سەربازانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ کە سزادرابوون و بریندار ببون، بە هەلیکۆپتەر لە هەرێمی بارزانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە و لە رێگەی ئامێدی و دێرەلۆکی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەوە هاتن. سوپای داگیرکەری تورک بە تەنها بە پشتگیری پەدەکە توانیویەتی کوژراو و بریندارەکانی لە هەرێمەکە بە هەلیکۆپتەر بگوازێتەوە.
٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٤:٢٠ داگیرکەران کە ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید هارون جێگیر ببن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.
٢٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ٠٧:٠٠ و ٠٩:٢٠ داگیرکەران کە ویستیان لە کەڤرەکونی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شکەفتا برینداران جێگیر ببن لەلایەن هێزەکانمانەوە ٣ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج. چالاکیەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامدران.
٢٠ی نیسان کاتژمیر ٠٩:٤٠ داگیرکەران ویستیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شکەفتا برینداران جێگیر ببن لەلایەن هیزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج بە چەکی قورس و بە قەناس لێیاندرا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.
٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٣:٣٠ هێزەکانمان بە تاکتیکی نیشانشکێنی و چەکی سوک لە داگیرکەرانیاندا کە ویستیان لە کەڤرێکونی ئەشکەوتی برینداران جێگیر ببن. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٢٠ی نیسان کاتژمێر ٢٠:٠٠ هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید هارون. ژمارەی سزادراوانی دوژمن نەزانرا.
هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوامە
٢٠ی نیسان کاتژمێر ٢١:٢٠ گوندی شیێ سەر بە ناوچەی دینارتێی ئاکرێ ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
٢٠ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٤:٣٠ و ٢٢:٣٠ گۆڕەپانی گردی ئێف ئێم، گردی بەهار و گردی ئامیدی هەرێمی زاپ بە دەیان جار لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکرا و ١٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.
٢٠ی نیسان سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و ٧ جاریش بە فڕۆکە گردی جۆلەمێرگی هەرێمی مەتینایان بۆردومان و تۆپباران کرد.
لە نێوان ٢٠ و ٢١ی نیسان، گۆڕەپانی بەرخۆدانی هەرێمی زاپ و ئاڤاشین ٣٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا و لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران.
ف.ق