چالاکی گەلی شەنگال لە رۆژی چوارەمدا بەردەوامە
چالاکیی خەڵکی شەنگال، کە بە ئامانجی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدیخان دەستیپێکردووە، بەردەوامە و سبەینێش جارێکی دیکە دێنەسەر شەقام و داخوازییەکانیان پێشکەش دەکەن.
چالاکیی خەڵکی شەنگال، کە بە ئامانجی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدیخان دەستیپێکردووە، بەردەوامە و سبەینێش جارێکی دیکە دێنەسەر شەقام و داخوازییەکانیان پێشکەش دەکەن.
بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدیخان، چالاکیی خەڵکی شەنگال بە دروشمی “ئێمە هەموو ئاسایشین” لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەکان دژی ڕێککەوتنی بەغدا و پەدەکە، سبەینێ خەڵکی شەنگال دێنە سەر شەقام.
خولی چالاکییەکە لەلایەن گروپێک لە چالاکوانانی خانەسۆرو سەردەشتەوە وەرگیرا و خەڵکی شەنگالیش گروپ گروپ بۆ دەربڕینی پشتیوانییان سەردانی چادرەکەیان کرد.
لەلایەکی دیکەشەوە، لە چوارچێوەی کاردانەوەکان دژی ڕێککەوتنەکەی بەغدا و پەدەکە لەدژی شەنگال، بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، خەڵکی شەنگال بێنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان بکەن و داخوازییەکانیان دووبارە بکەنەوە.
پێشتر و لەم چوارچێوەیەدا، خەڵکی شەنگال ئەم داخوازییانەیان پێشکەشی حکومەتی عێراق کردبوو:
–لەکاتێکدا حکومەتی عیراق لێرە نەبوو، خوبەڕێوبەریی دیموکراتی شەنگال خاوەنداریی لە شەنگال کردووە، بۆیە پێویستە ئەم خۆبەڕێوەبەرییە لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە گرێدراوەکانییەوە پەسەند بکرێن.
– ئاسایشی ئێزدیخان، کاتێک بۆشایی ئەمنی لێرە بوو، خەڵکی ناوچەکەی لە بەرامبەر هەموو هێرش و توندوتیژییەک پاراستووە، بۆیە پێویستە ئاسایشی ئێزدیخان لە چوارچێوەی یاسادا بناسرێتەوە.
– ئەگەر حکومەت ئەم داخوازیانەی ئێمە قبوڵ نەکات و جێبەجێیان نەکات، ئێمەش وەک خەڵکی شەنگال تا کۆتایی مافەکانمان دەپارێزین و خۆپیشاندانەکانمان بەرفراوان دەکەین، هیچ کەسێکیش ناناسین.
ف.ق