چالاکی هەماهەنگی گەریلا لە مەتینا: شەش داگیرکەر سزادران

هەپەگە ڕایگەیاند لە چالاکیەکی هەماهەنگی هێزەکانی گەریلادا لە هەرێمی مەتینا شەش داگیرکەر سزادران.

چالاکی لە دژی داگیرکەران

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگەدا ڕاگەیاندرا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا، گورزیان لە داگیرکەران وەشاندا و خستیاننە ژێر گەمارۆدانەوە و بەشێوەیەکی هەماهەنگی هێرشیان کرایەسەر. بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە قۆڵی یەکەم و دووەمی چالاکیەکەوە گورزی کاریگەی لە حەشارگەکانی دوژمن وەشێنراوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا شەش داگیرکەر سزادران.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندی هەپەگە بەم شێوەیە:

" لە هەرێمی مەتینا؛

١٢ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٣٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ ‌هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران چالاکیەکی هەماهەنگییان ئەنجامدا. لە قۆڵی یەکەمی چالاکیەکەدا هێزەکانمان بە چەکی تاکەکەسی و نیو ئۆتۆماتیک گورزییان لە حەشارگەیەکی چەکی ئەی٤ دا، لە ئەنجمانی چالاکیەکەدا دوو داگیرکەر کە لەناو حەشارگەکەدا بوون سزادران و بەتەواوەتی حەشارگەکە و چەکە ئەی٤ەکەش لەناوبران. هاوکات هێزەکانمان گورزیان لە حەشارگەیەکی دیکەی داگیرکەران وەشاند و لە ئەنجامدا دوو داگیر سزادران، وە چەکێکی نارنجۆک هاوێژ و حەشارگەکە بەتەواوی تێکدران. قۆڵی دووەمی چالاکیەکە هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر حەشارگەی دووژمن و گورزی کوشندەیان لە داگیرکەرانی ناو حەشارگەکەدا وەشاند، لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر سزادران و حەشارگەکەش بەتەواوەتی تێکدرا.

بە گشی لە ئەنجامی چالاکەیەکەدا شەش داگیرکەر سزادران، چەکێکی ئەی٤، چەکێکی نارنجۆک هاوێژ و ٣ حەشارگەی داگیرکەران بە تەواوەتی تێکدران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٣ و ١٤ی حوزەیران لە گۆڕەپانی سنینی هەرێمی خواکورک جارێک، لە گۆڕەپانەکانی گوزی، دەرەی ورچی هەرێمی گارە سێ جار، لە گۆڕەپانی کانی بیی هەرێمی حەفتانین دوو جار، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینای هەرێمی مەتینا جارێک؛ بە گشتی لەو هەرێمانە حەوت جار لە لایەن فرۆکەکانی دوژمنەوە بۆردوومانکراون."