چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی ئیسلاحیە بەردەوامە
چالاکی مانگرتنی ٧ زیندانی لە زیندانی پیتی تی ئیسلاحیە لەدژی ئەشکەنجە ١٧ رۆژە بەردەوامە.
چالاکی مانگرتنی ٧ زیندانی لە زیندانی پیتی تی ئیسلاحیە لەدژی ئەشکەنجە ١٧ رۆژە بەردەوامە.
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی پیتی تی ئیسلاحیەی دیلۆک لەدژی پێشێلکاریەکان و ئەشکەنجە بەردەوامە.
ئیلهامی ئیشچی، ئوغور ئورون، زەنار دەمیر، حوجەت ئومیمی رۆژهەڵاتی، ١٧ رۆژە، رەشید دایان، ئوغور ئویار ١٢ رۆژە و ئومید ئۆزەن ٩ رۆژە لە مانگرتندان.
زیندانیان لەدژی پێشێلکاری و ئەشکەنجە لە رێگەی پارێزەرانیانەوە سەردانی لقی دیلۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) کرد.
زیندانیان وتیان، " لەبەردەرگای زیندانەکە بە رووتی پشکنینیان بۆ دەکرێت. لە سەرژمێری ڕۆژانەدا بەسەرماندا دەسەپێنرێت کە وەک سەرباز ریز ببین و بە دەنگی بەرز خۆمان بژمێرین. کاتێک دەچین بۆ تەلەفۆن و چاوپێکەون، بەسەرماندا دەسەپێنرێت کە وەک سەرباز ڕێ بکەین. ئەگەر ئێمە سەرژمێری رۆژانە بە فەرمانی سەربازی ئەنجام نەدەین، لێمان دەدەن. لە زیندانەکانی دیکەدا ئاڵۆزی و پێشێلکاریەکان چەند زیاد ببێت، لێرەش زیاد دەبیت."
سینان تاشتەکین سەرۆکی لقی دیلۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ سەردانی زیندانیانی کردبوو و رایگەیاندبوو کە مادەی خۆراکی وەک شەکر، خوێن و لیمۆ نەدراوە بە زیندانیانی مانگرتوو و چالاکیەکە بە شێوەی رۆژی مردن بەردەوامە.
ف.ق