چالاکی شەنگالیەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان ١٨ی پڕکردەوە
چالاکی شەنگالیەکان کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و دژ بە ڕێککەوتنی پەدەکە و ئێراق دەستی پێکراوە، ١٨ی پڕکردەوە و وەک پشتیوانییەکیش پول پول هاوڵاتیان سەردانی چالاکگەران دەکەن.
چالاکی شەنگالیەکان کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و دژ بە ڕێککەوتنی پەدەکە و ئێراق دەستی پێکراوە، ١٨ی پڕکردەوە و وەک پشتیوانییەکیش پول پول هاوڵاتیان سەردانی چالاکگەران دەکەن.
هاوڵاتیانی شەنگال لەدژی ڕێککەوتنی پەدەکە و بەغدا لەسەر هەرێمی ئێزیدخان و بە مەبەستی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان و دەستکەوتەکانیان، لەبەردەم ناوەندی ئاسایشی شەنگال بەردەوامن لە چالاکی نۆبەتی.
چالاکگەان کە لە بەردەم بارەگای ئاساییشەکە چادریان هەڵداوە، بە دروشمی” ئێمە هەموومان ئاسایشین” دەستیان بە خولی چوارەمی چالاکییەکەیان کرد.
بەم شێوەیەش چالاکییەکە ١٨ی دەرباز کرد و شەوانە ڕۆژیش پول پول هاوڵاتیان سەردانی چالاکگەران دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ دەردەبڕن.
هـ.هـ