چالاکی تیمەکانی گەریلا بەردەوامن: ١٥ داگیرکەر سزادران، ٢ سکۆرسکی گورزیان لێدرا-نوێکرایەوە

تیمەکانی گەریلای گەڕۆک بەردەوام گورز لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. کەو چالاکیانەدا ١٥ داگیرکەر سزادراون و دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکیش لێیان دران. کامێرایەکی حەراریش لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لەبەرامبەر جموجۆڵی بەرفراوانی داگیرکاری سوپای تورکی داگیرکەر لە سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین و زاپ، چالاکی کاریگەری تیمەکانی گەریلای گەڕۆکی پڕۆفیشناڵی هێزەکانمان بێ پسانەوە بەردەوامن. گەریلاکانمان کە ٢٤ کاتژمێر لە جموجۆڵدان، بە شێوازی چالاکی داهێنەرانە گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٢ هەلیکۆپتەر لە جۆری سکۆرسکی گورزیان لێوەشێنرا و ١ سیستمی کامێرای حەراریش تێکشکێنرا".

هەپەگە لەبارەی چالاکییە کاریگەرەکانی یەکینەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

لە هەرێمی ئاڤاشین:

١٩ی نیسان کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران کە ویستیان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێ جێگیربن لە لایەن هێزەکانمانەوە بە تاکتیکی نیشانشکێنی لێیان درا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ١ داگیرکەر سزا درا.

٢١ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٢٥ و ١٣:٣٠ هێزەکانمان سێ جار بە تاکتیکی سابۆتاژ لەو داگیرکەرانەیاندا کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەلێوە پێشڕەوی بکەن. لە ئەنجام ئەو چالاکیانەدا لانیکەم چوار داگیرکەر سزادراون.

لە هەرێمی زاپ

لە ٢٠ و ٢١ی نیساندا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کونیشکا. لە گۆڕەپانی بەرخودانەکە لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕی دژوار بەردەوامە.

٢١ی نیسان کاتژمێر ١٠:٣٠، داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بچنە پێشەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی سوک و نارنجۆک لێیان درا. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ناچار بوون بکشێنەوە. هەمان رۆژ کاتژمێر لە نێوان ١١:٠٠-١٥:٠٠دا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی هێرشە کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ. یەک سیستمی کامێرای حەراری کە داگیرکەران دەیانویست لە شاخی شەهید شەمدین لەو هەرێمە جێگیری بکەن، لە لایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا. هاوکات هێزەکانی یەژەئاستارمان بە تەکنیکی سابۆتاژی کاریگەر لەو داگیرکەرانەیاندا کە کرابوونە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزا دران.

١٨ی نیسان کاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٦:٠٠ داگیرکەران بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی ئۆرتێیان بۆردومان کرد.

شەوی ٢١ی نیسان هێزەکانمان بە شێوەیەکی بەرفراوان لەو داگیرکەرانەیاندا کە دەیانویست بە هەلیپۆتەر لەو گۆڕەپانی بەرخودانی ئەسکەوتی برینداران دابەزن. لە ئەنجامی ئەو هاتنەدەستە کاریگەرەی هێزەکانمان ١ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی زەبری بەرکەوت و هەلیکپتەرەکان بەر لەوە داگیرکەران دابەزێنن ناچار بوون لە گۆڕەپانەکان هەڵبێن.

٢١ی نیسان کاتژمێر ٢١:٣٠ دوای ئەوەی سوپای تورک بە هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ گۆڕەپانەکانی شاخی جودی و شاخی شەهید کەنداڵیان بە خەستی بۆردومان کرد، ویستیان بە سکۆرسکی داگیرکەران لە شاخی روبار دابەزێنن. لە ئەنجامی لێدانی کاریگەری هێزەکانماندا ١ هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکی بە سەختی گورزی لێدرا و هەلیکۆپتەرەکانی تریش ناچار بوون بەرەو دواوە بکشێنەوە.

٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٤:٢٠ داگیرکەران کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ جێگیر ببن لە لایەن هێزەکانمانەوە لێیان درا و یەک داگیرکەر سزادرا.

رۆژی ٢٢ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٣٥ ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست بەرەو شاخی شەهید رۆستەمی سەر بە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بەرەوپێش بچن، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە لایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و یەک داگیرکەر سزا درا. لە کاتژمێر ٠٥:٥٠دا ئەو داگیرکەرانە جارێکیتر کرانە ئامانج و لە نزیکەوە لێیاندرا و ٥ داگیرکەر سزادران. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە کاریگەرانەی تیمە گەریلا گەڕۆک و پڕۆفیشناڵەکانمانەوە ٦ داگیرکەر سزادراون.

٢١ی نیسان سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی شەڕ گۆڕەپانی هەکاری لە هەرێمی مەتینا و گوندی چەمرۆبۆتکی لە هەرێمی گارە بۆردومان کرد.

لە نێوان ٢١ و ٢٢ ی نیسان گۆڕەپانەکانی بەرخودان لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین بە کاتیوشا کە لە بنکەسەربازیەکانی سەر سنوورەوە هەڵدران، بە هەلیکۆپتەری شەڕ و فڕۆکەی شەڕ بە سەختی بۆردومان کران.

هـ . ب