چالاکی ئێشکگری مەخموور ٧٠٦ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە لە کەمپی مەخمووری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بە وەرگرتنی لەلایەن گرووپی ١٣٨ەوە ٧٠٦ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری کە لە کەمپی مەخمووری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بە وەرگرتنی لەلایەن گرووپی ١٣٨ەوە ٧٠٦ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ەوە دەستپێکراوە، بە وەرگرتنی لەلایەن گرووپی ١٣٨هەمینەوە لە ڕۆژی ٧٠٦دا بە بەهێزییەوە بەردەوامی هەیە.
چالاکییەکە دوێنێ شەو بە ئامادەبوونی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور، بە ئامادەبوونی چالاکوانانی مەخموور و خەڵکی کەمپەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر لەسەر ناوی گرووپی ١٣٨ گوڵزار ڕەپنی قسەیکرد و لە قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبەن.
مەراسیمەکە بە وتنەوەی درووشەمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتای هات.