چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی یەکینەکانی تۆڵەی یەپەسە و یەپەسە

یەکینەکانی تۆڵەی یەپەسە و یەپەسە ژن لەبارەی چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی خۆیان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

کۆردیناسیۆنی یەپەسە و یەپەسە ژن لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماری مانگی تشرینی یەکەمیان ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە پێویستە گەل بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' ببێت و لەبارەی چالاکیەکانین ئاماژە بەوەکرا کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢ قولە، ٢ کۆگا، ٢ ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش، ٤ کارگە، ٢ ئۆتۆمبێڵ، ٢ مارکەت، ئۆتۆمبێڵێکی هەواڵگری و ناوەندێکی کڕین و فرۆشتن سووتێنراون.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

لە ٣٠ی ئەیلولدا قولەیەکی ئاگرکوژێنەوە لە بۆدرومی سەر بە شارەوانی موغلا و کارگەیەکی دروستکردنی لاستیک سووتێنران.

٣٠ی ئەیلول کۆگای کارگەی ئەفەلەری ئادین سووتێنرا. لە بۆرومی موغلاش کارگەیەک و قولەیەکی سووتێنران.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە یەشیلدەرەی ئیزمیر لەدژی خاڵی کۆنتڕۆڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا.

١ی تشرینی یەکەم، کافتریای ماجەرا و پارکی شارەوانی مارماریس کە یەکێک لە ناوەندە گەورەکانی تورکیان سووتێنران.

لە ١ی تشرینی یەکەمدا لە بۆدرومی موغلا ئۆتۆمبێڵ سووتێنرا.

لە ٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا لەسەر رێگای فارقین و سەیرانتەپەی ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی هەواڵگری چالاکی ئەنجامدرا. لە بایراکلی ئیزمیر رێستۆرانتێکی ٨ نهۆمی سووتێنرا.

لە ٦ی تشرینی یەکەمدا لە ئسپارتا باڵەخانەیەکی ٣ قاتی سووتێنرا.

لە ٧ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی ئەمیربەیازیدی ناوچەی مەنتەشەی موغلا گەراجێک سووتێنرا.

لە بازیدی ئاگری لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا.

لە وان کاتژمێر ٠١:٠٠ لەدژی ژنێکی ڕێکخستنی ژنانی ئاکەپەی وان چالاکی ئەنجامدرا.

لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:١٥ لە گەڕەکی خاچۆری وان لەدژی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانرا و دوای چالاکیەکە دوژمن هەرێمەکەی گەمارۆدا.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە بودرومی مو‌غلا ئۆتۆمبێڵێک سووتێنرا. هەروەها دوکانێکی رایەخ و کەلوپەلی ماڵ سووتێنرا.

١١ی تشرینی یەکەم لە مێرسین لەبەردەم ناوەندێکی کڕین و فرۆشتن بۆمبێک لە ڕێگای کۆنتڕۆڵەوە تەقێنرایەوە. بەپێی زانیاریەکانی ٨ کەس بریندار بوون.

١٦ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی ئیسمەتپاشای مالیسای ئایدن، کارگەیەکی دارتاشی سووتێنرا.

لە هەندێک خاڵی ناوچەی فەتحیەی موغلا چالاکی ئەنجامدران.

١٨ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی وەکفیبەکری ترابزۆن چالاکی ئەنجامدران.

٢٠ی تشرینی یەکەم لە بۆدرومی موغلا لەدژی هۆتێلێک چالاکی ئەنجامدرا.

لە ٢٦ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی ئەیوپکەنتی ناوچەی ئەیوبیەی ڕوحا کۆگایەکی پێڵاو سووتێنرا.

٢٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی کانی خەزالانی ڕوحا کارگەیەک سووتێنرا.

ف.ق