چەکدارانی رژێمی ئێران كۆڵبەرێكیان لەسنوری نەوسوود بریندار کرد
كۆڵبەرێك بەهۆی گۆلـلەبارانكردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بریندار بوو.
كۆڵبەرێك بەهۆی گۆلـلەبارانكردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیاریەكانی كۆڵبەر نیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ، كۆڵبەرێكی خەڵكی گوندی "هانە گەرمەڵە"، سەر بەشاری نەوسوود لەكاتی كۆڵبەری لەسەر سنورە دەسكردەكانی نێوان باشور ـ رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی گولـلەبارانكردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بریندار دەكرێت.
ئەو کۆڵبەرە بریندارە ناوی "فەرزاد نەجیبی"یە و بە ئەنقەست لە مەودایەكی نزیكەوە تەقەى لێکراوە و بریندار بووە.
فەرزاد نەجیبی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە.
كۆشتنی بەئەنقەستی هاوڵاتیانی مەدەنی كە بۆ بژیوی ژیانیان ناچار بەكۆڵبەری كراون، لەچوارچێوەی تاوانەكانی دژ بەمرۆڤایەتی جێگە دەگرێت، بەڵام ئەمە دیاردەیە لەلایەن رژێمی ئیسلامی داگیركەری ئێرانەوە وەک تاوانێکی هەمیشەیی و ئاسایی لە دژی کۆڵبەران ئەنجام دەدرێت.
ژ.ت