چیفتیورەک: دانانی قەیوم و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا دابڕاونین لە یەکتر
پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی سینان چیفتیورەک باسی لەوەکرد، کە دانانی قەیومەکان و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا دابڕاونین لە یەکتر و جەختی کردەوە کە ئەوە کۆنسپێپتێکی شەڕە.
پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی سینان چیفتیورەک باسی لەوەکرد، کە دانانی قەیومەکان و هێرشەکانی سەر رۆژئاوا دابڕاونین لە یەکتر و جەختی کردەوە کە ئەوە کۆنسپێپتێکی شەڕە.
حکومەتی تورک کە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لە ناوچەی مسکی وان درێژە پێدەدات، خۆی بۆ کردەوەیەکی نوێی زەوتکردن ئامادە دەکات. پەرلەمانتاری بازنەی وان سینان چیفتیورەک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی لەوەکرد، دانان و سەپاندنی قەیوم، تەنیا سزادانی هاوشارەداران نییە، بەڵکوو سزادانی گەلە.
چیفتیورەک باسی لەوەکرد کە دەسەڵاتداری گوێ بە ئیرادەی گەل نادات، بە شێوەیەکی نایاسایی قەیوم دەسەپێنێت و ئاماژەشی بە دۆخی هاوسەرۆکی شارەوانی مسک ئایڤاز هازر کرد.
چیفتیورەک بە بیری هێنایەوە کە لە دژی ئایڤاز هازر بەر لە ٩ ساڵ دۆسیەکرابووەوە، دۆسیەکە وەستێندرابوو و وتی، " چەند مانگ دوای ئەوەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، سەرلەنوێ دۆسیەکە کرایەوە و لە یەکەم دانیشتنی دادگا سزا بڕایەوە. ئەوەشیان بۆ دانانی قەیوم وەک پاساو نیشاندا، بەڵام تێهەڵچوونەوەی ئەوە هەیە، پرۆسەی دادگای باڵا هەیە. نەوەستان و چاوەڕێنەکردن بۆ تەواوبوونی ئەو پرۆسە خۆی لە خۆیدا پێشێلکردنی یاسایە".
هەم لە ناوەوە و هەمیش لە دەرەوە ئیرادەی گەلی کورد بە فەرمی ناناسێت
چیفتیورەک ئەوەشی خستەڕوو کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە ناوخۆ و دەرەوە ئیرادەی گەلی کورد ناناسێت و وتی، "مانگێکە باسی ئاشتی، چارەسەری، هاوکاری و نەرمبوون لە سیاسەت دەکەن. ئەوە بە گەلی کورد دەڵێن. باخچەلی و ئەردۆغان کە ئەوە دەڵێن، لە ناوخۆ و دەرەوە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببەن. قەیوم و سیاسەتی رۆژئاوا لە یەکتر دابڕاو نین. ئەمە کۆنسێپتێکی شەڕە. ئەوە هەڵوێستێکی بە بنبەست گەیاندنە و نەک هەر کورد، بەڵکوو زیان بە هەموو گەلان دەگەیەنێت".