ئەنجومەنی بەرێوەبەری ناوەندی دەبەپە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان لە سوریا بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەی بەدەپەدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەن تاریک پەرەستان کە جارێکی تر سەریانهەڵداوەتەوە دەست بە زوڵم و ستەمکاری بکەن". تەحریر شام دوای هاتنە سەر دەسەڵات، وەکوو جاران سیاسەتی جیاکاری جێبەجێ کرد."
"گەلان ڕووبەرووی هەڕەشەیەکی نوێن"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە حکومەتی تاکڕەو و ئایینی کراوە و هاتووە؛
"هیوای بنەڕەتی گەلانی سوریا دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراسی بوو کە ڕێز لە جیاوازییە ئایینییەکان بگرێت". بەڵام وەک ڕای گشتی ئاگادارن، ٢٠ ڕۆژە دەستەی تەحریر شام هەڵوێستێکی پاوانخوازانەی لە دژی نەتەوەکانی سوریا وەرگرتووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی دەبەپەدا باس لە سووتاندنی داری سەری ساڵ لە شاری حەما و گوشارەکانی سەر مەسیحییەکان کراوە و ئەم کارەش بە نیشانەی عەقڵیەتی حکومەتی سوریا ناودەبرێت. هەروەها جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بەم عەقڵیەتە بۆ دروستکردنی پێکەوەژیان کراوە.
"ئێمە بێدەنگ نابین"
هەروەها لە بەشی کۆتایی بەیاننامەکەدا، دەبەپە ئاماژەی بە هەڵسوکەوتی نامرۆڤانە دژی عەلەوییەکان کرد و ڕایگەیاند: "دەستێوەردانی سەربازی دژی عەلەوییەکان کە دژی دەستەی تەحریر شام لە حومس و تەرتوس و لازقیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، ڕاستی جیاکارییەکان و عەقڵیەتی ئایینی لە سوریا ئاشکرا کرد. ئێمە لە نزیکەوە ئاشنای ئەم عەقڵیەتەین کە بچوکترین قازانج بۆ پێکەوەژیان و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناهێنێت. ئەم عەقڵیەتە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهەزاران ئێزیدی لە شنگاڵ کۆمەڵکوژ کرد. ئەم عەقڵیەتە بۆ داگیرکردنی کۆبانی پەنای بۆ هەر تاکتیک برد. ئێمە ڕێگە نادەین ئەم عەقڵیەتە لە سوریا خۆی زیندوو بکاتەوە و دەست بە کۆمەڵکوژی نوێ بکاتەوە."