دەبەپە و دەم پارتی بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی جولەمێرگ
ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی جولەمێرگ.
ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی جولەمێرگ.
ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان پەیوەست بە گردبوونەوەی جولەمێرگ بە درووشمی "شارەوانی گەلن، ڕێگە بە دەستبەسەراگرتن نادەین"، ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی دەبەپەی وان، هارون ئۆکای ڕایگەیاند قەیوم ستەم و تاڵانکارییە، بانگەوازی لە گەل کرد بەشداربن لە گردبوونەوە مەزنەکەی جولەمێرگ.
پەرلەمانتاری دەم پارتی زوڵکوف ئوچار ڕایگەیاند دژی دەستبەسەراگرتن گەلی کورد خاوەنداری لە ئیرادەی دەکات، گوتی: "ڕۆژی پێنج شەممە دەچینە جولەمێرگ، بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و سەندیکا و ڕێکخراوە جڤاکییە دیموکراتیکەکان دەکەین، بەشداری بکەن".
ئوچار ڕایگەیاند سەدان ساڵە زمان و چاند و ناسنامە و هەبوونی گەلی کورد حسابی بۆ ناکرێت، ئێستەش دەستبەسەر مافی هەڵبژاردنمان دەگرن.
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.