کۆمیتەی ناوەندی دەکەپە / بۆگ لەبارەی هێرشی چەتەکانی داعش لە ٢٠ی مانگدا بۆ سەر زیندانی سەناعەی حەسەکە رایگەیاند، چەتەکان ئەو هێرشەیان بە هاوکاری و پلانسازی رژێمی فاشیستی ئەردۆغان ئەنجامدا. بە هێرشی حەسەکە چەتەکان ئامانجیان ئەوە بوو کە لە شاری حەسەکە کە ناوەندێکی گرنگی شۆڕشگی رۆژئاوایە، سەرلەنەوێ داعش زیندووبکەنەوە."
دەکەپە / بۆگ باسی ئەوەی کرد کە بە بەرخۆدانی متمانەپێکراوی قەسەدە هێرشەکە تێکشکێنرا و وتی، " هەڤاڵ پارتیزان ئامەد (هاکان یڵماز) کە شەڕڤانی هیزەکانی ئازادی یەکگرتوویە، وەک پارێزەری شۆرشی ئینتەرناسیۆنالیست لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا لە پاراستنی حەسەکەدا جێ خۆی گرت. هەڤاڵ پارتیزان کە لە ٢١ی کانونی دووەمدا لەدژی چەتەکانی داعش هێزی بە ئۆپەراسیۆنەکە بەخشی، ٢٥ی کانونی دووەم رۆژی سیشەممە لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەکەدا لەدژی چەتەکان لە گەڕەکی غوێران لە ماڵێکدا شەهید بوو. لە کاتی شەڕدا چەتەکانی داعش کە هەڤاڵ پارتیزانیان شەهید کرد لەلایەن هێزەکانی ئازادیەوە بە تەواوی لەناوبران."
دەکەپە / بۆگ رایگەیاند، پارتیزان ئامەد کە لە ساڵی ١٩٩١ لە چەولیگ لەدایکبووە، لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە و وتی، " هەڤاڵ پارتیزان کە تەمەنی منداڵی لە ئامەد تێپەڕاند و بەهۆی بۆچوونە سیاسیەکان ماوەیەک لە زینداندا مایەوە، دوای ئەوەی لە زیندان هاتە دەرەوە وەک هێزی سەفەربەری بۆ پشتگیری بەرخۆدانی سەردەمی کۆبانێ بەشداری لە شۆڕشی رۆژئاوادا کرد و تا ئەو ساتەی تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو لە زۆر بەرەی شەڕ شۆڕشی رۆژئاوای پاراست."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " پارتەکەمان جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە شەڕی شۆڕشگێری کە هەڤاڵمان پارتیزان وەک تێکۆشەری ئازادی بەڕێوەی برد، تاوەکو کۆتایی بەردەوامی پێدەدەین. جێبەجێکردنی شۆرشی یەکگرتووی تورکیا و کوردستان بەرپرسیاری مێژوویی ئێمە. لەم تێکۆشانەدا بیرەوەریەکانی شۆڕشگێرانی وەک هەڤاڵ پارتیزان ڕێنیشاندەرمان دەبن.
سەرکەوتنی شۆڕشی یەکگرتووی تورکیا و باکوری کوردستان بە واتای جێبەجێکردنی داواکاری هەموو هەڤاڵە نەمرەکان بە تایبەتی هەڤاڵ پارتیزان دێت. هەڤاڵ پارتیزان بە ئاسودەیی بنوو، چەکەکەت لەسەر زەوی نامێنێتەوە."
ف.ق