دروستکردنی دیوارێک کە ئامەد دەکاتە دووبەشەوە بەردەوامە
دروستکردنی دیوارەکەی سەر ڕێگای شەمەندەفەر کە ئامەد دەکاتە دووبەشەوە سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە.
دروستکردنی دیوارەکەی سەر ڕێگای شەمەندەفەر کە ئامەد دەکاتە دووبەشەوە سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە.
دروستکردنی دیوارێک لەسەر ڕێگای شەمەندەفەر لە ئامەد بە بیانووی ئەوەی ڕێگری لە ڕووداوی هاتوچۆ بکرێت دەستیپێکردەوە کە بەهۆی ناڕەزاییەکان ڕاگیرابوو. دیوارەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگای شەمەندەفەری هەرێمی ٥ی مەلەتیەوە دروست دەکرێت کە لە خوارەوە ٢٠ و لە دەرەوەش ٥٠ سانتیمەتر بەرزە، ١٨٠ سانتیمەتریش پانێلی قەفەسە و ٥٠ سانتیمیش وەک مووس دروست دەکرێت. دروستکردنی دیوارەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد. دیوارەکە بە درێژایی ١٠ کیلۆمەتر دروست دەکرێت.
دیوارەکە شارەکەی بەسەر دووبەشەوە دابەش کردووە و لەسەر ڕێگای شەمەندەفەر دروست دەکرێت.
ف.ق