دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی مێردین بانگەوازیان ئاڕاستەی پەدەکە کرد

دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی مێردین بەهۆی ئالۆزیەکانی باشووری کوردستان بانگەوازی لە پەدەکە کرد و بۆ ئاشتی لەچکە سپیەکانیان هەڵدایە سەر زەوی.

ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بە ئامانجی شەرمەرزاکردنی هێرش و کردەوەکانی پەدەکە لە باشووری کوردستان راگەیەنراوێکیان خوێندەوە.

راگەیەنراوەکە لە بەردەم باڵەخانەی پارتی دیموکراتی گەلان لە مێردین خوێندرایەوە . دایکانی ئاشتی، پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپەی مێردین و چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لەسەر ناوی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی حەلیمە کایا قسەی کرد و رایگەیاند، پەدەکە بە قسەی دوژمن هێرشی ئەو کەسانە دەکات کە لە خوێنی خۆیانە. دوژمنی پەکەکە نابێت، دۆستی پەدەکە. ئێمە وەک دایکانی ئاشتی ئەم شەڕەمان ناوێ. ئێمە هیوامان وایە کە پەدەکە هوشیار بێتەوە و شەڕی ناوخۆ بووەستێنێتەوە. بۆ ئاشتی هەردوولایەن و هەموو کورد پێویستی بە یەکێتی نەتەوەییە."

دایکانی ئاشتی دوای خوێندنەوەی راگەیەنراوکە، لەچکە سپیەکانی خۆیان هەڵدایە سەر زەوی و دروشمی دایکان شەڕیان ناوێتیان بەرز کردەوە.

ف.ق