دوای ١١٤ رۆژ چارەنوسێکی یەکێک لەو ٣ کۆڵبەرەی ورمێ ئاشکرا بوو

تەرمی یەکێک لەو ٣ کۆڵبەرەی کە لە ١٣ی شوباتەوە بەهۆی زریانی بەفرەوە، بێسەروشوێن ببون دۆزرایەوە. تەرمی دووانەکەی دیکە تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

١٣ی شوبات ٣ کۆڵبەر بە ناوەکانی بەهلول سەیدانی فەرد، بارزان میهەنی و ئەسەد سەیدانی فەرد خەڵکی گوندی باوانی هەرێمی مڕگەڤەری وەرمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنوری رۆژهەڵاتی و باکوری کوردستان، بەهۆی زریانی بەفرەوە بێسەروشوێن ببوون.

٣ رۆژ لەمەوبەر دوای ١١٤ رۆژ تەرمی کۆڵبەرێکی بە ناوی بارزان میهەنی دۆزرایەوە و بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ گواسترایەوە.

دۆزینەوەی تەرمی میهەنی هیوایەکی دروست کرد و دانیشتوانی گوندەکە دەستیان بە هەڵمەتی گەڕانی بەدوای کۆڵبەڕانی دیکە کرد. تاوەکو ئێستا هەڵمەتی گەڕان بەردەوامە.

ف.ق