دەوڵەتی تورک لە ئامەد ١٦ ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراوی زیندانیکرد

رۆژی ٨ی حوزەیران هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد ٢٢ ڕۆژنامەنووسیان دەستیگرکرد. لە دوای ٨ رۆژ لە لێکۆڵینەوە و ڕاگرتنی ئەو ڕۆژنانەمووسانە لە بنکەی هێزە ئەمنییەکان، بڕیاری زیندانیکردن بۆ ١٦ رۆژنامەنووسیان دەرکرا.

رۆژی ٨ی حوزەیران هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢٢ رۆژنامەنووسیان دەستیگرکرد. لە دوای ٨ رۆژ لە لێکۆڵینەوە و ڕاگرتنی ئەو ڕۆژنانەمووسانە لە بنکەی هێزە ئەمنییەکان، ئەو ڕۆژنامەنووسانە ڕەوانەى دادگای دەوڵەتی تورک کران و دادگاش لەسەر داوا و ڕاسپاردەی ناوەندە ئەمنییەکان و داوای داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٦ رۆژنامەنووسیان دەرکرد.

سافیە ئالگاش بەڕێوەبەری ژن نیوز،  سەردار ئاڵتان هاوسەرۆکی کۆمەڵەى رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە / DFG)،  عەزیز ئۆروچ سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (ما / MA)، محەمەد عەلی ئەرتاش بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی خۆبوون و زەینەل عابدین بولوت، عومەر چەلیک، مەزڵوم دۆغان گولر، ئیبراهیم کۆیونجو، نەشە تۆپراک، ئەلیف ئونگور، عەبدولڕەحمان ئۆنجو، سوعاد دوگوخان، ڕەمزییە تەمەل، ڕەمەزان گەجیکەن، لەزگین ئاکدەنیز و محەمەد شاهین ڕاپێچی دادگای ئشکگری سزاکان کران و بڕیاری زیندانیکرانیان بۆ دەرکرا.

ڕۆژنامەوانان ئەسمەر تونچ، محەممەد یاڵچین، قادر بایرام، فەیناز کۆچوک و ئیحسان ئەرگولەن بە مەرجی مانەوەیان لە دژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەکانیان لە بەردەم دادگا کۆبوونەوە و بە دروشمی "ڕۆژنامەگەریی ئازاد بێدەنگ نابێت"، "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "بەرخۆدان ژیانە" ئەو بڕیارەی دادگای دەوڵەتی تورک-یان ئیدانەکرد.

ژ.ت