دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا بە دانانی پرسە بۆ نازم داشتان

لە گیادین هەوڵدرا پرسە دابنرێت بۆ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان کە لە ڕۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا. بەڵام دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا.

دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا بە دانانی پرسە

چالاکییە ناڕەزایەتیییەکان دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدکران، بەردەوامە. لە زێدی داشتان، لە گوندی دیبەکلی گیادین، بنەماڵە و خزمەکانی ویستیان پرسە دابنێن. بەڵام جەندرمەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر پرسەکە و ڕێگەیان نەدا، قەدەغەی هاتوچۆیان لە گوندەکەدا ڕاگەیاند. جەندرمەکان ڕێگەیان نەدا لە شوێنی پرسە مێز و کورسی دابنرێت.

بەهۆی چالاکییە ناڕەزایەتیییەکان دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین، باری نائاسایی ڕاگەیاندرا. دەوڵەت نەیهێشت بنەماڵەکەی پرسە دابنێت، ناوەندی شارەکەی بە زرێ‌پۆش و هەزاران پۆلیس گەمارۆدا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە زرێ‌پۆش و پاس هەڵیکوتایەسەر شوێنە دیارەکانی ناوچەکە و بیناکانی دەم پارتی لە ناوچە و شارەکە. پۆلیس و جەندرمە ئەو کەسانە دەپشکنن کە بەو شوێنانەدا هاتوچۆ دەکەن.