دەوڵەتی تورک رێگری لە چوونی شاندی هەدەپە بۆ گوندی قۆلانی موش کرد

شاندێکی هەدەپە بۆ بینینی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی سنووری گوندی قۆلان لە ناوچەى گمگمی موش بڕۆن بۆ ئەو گوندە، بەڵام لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە رێگرییان لێکرا.

ماوەى هەفتەیەکە ئاگرێک لە سنووری گوندی قۆلان لە ناوچەى گمگمی پارێزگای موش کەوتووەتەوە و بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیان بە ماڵێک و ٨ گەوڕ گەیشتووە و دانیشتوانی گوندەکەش دەترسن، کە ئاگرەکە بە ئەنقەست نرابێتەوە بۆ ئەوەى ئاگرەکە بچێنە ناو ماڵەکانیان و زیانیان پێ بگەیەنێت.

بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئاگرکەوتنەوەیە و هەروەها بینینی زیانەکانی ئەو ئاگرە، شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپە و دەستەیەک لە ئەندامانی هەدەپە خواستیان بڕۆن بۆ گوندی قۆلان، بەڵام بە پاساوی هەبوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی، رێگری لە رۆیشتنی شاندەکە بۆ ئەو گوندە کرا.

جەندرمەکانی دەوڵەتى تورک رێگایان نەدا شاندەکە بڕواتە ناو گوندەکە و دوای چەند کاتژمێر لە مانەوەى شاندەکە لە نزیک گوندەکە، داواکارییەکی دەستنوس لەلایەن پارێزگاری دەوڵەتی تورکەوە بۆ رێگریکردن لە رۆیشتنی ئەو شاندە رادەستی شاندەکە کرا.

ژ.ت