دەوڵەتی تورک تەرمی گەریلاکان ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکاتەوە

دەوڵەتی تورک تەرمی ژمارەیەک گەریلای ڕاگرتەووە و ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکاتەوە و لەسەر ئەمەش مەبیا – دەر وتی، "ساڵەکانی ٩٠ تەرمەکانیان دەشاردەوە و ئێستاش خەڵك لە هەلیکۆپتەر هەڵدەدەنە خوارەوە."

کۆمەڵەی یەکێتی و کەلتوری هاوکاری خانەوادەی لانکەی شارستانی ئەو خانەوادانەی کە خزمەکانیان بێسەروشوێنکراون (مەبیا – دەر) لەبارەی ڕاگرتنی تەرمی گەریلاکانی هەپەگە کە لە شەڕە جیاوازەکاندا شەهید بوون، لەگەڵ خانەوادەکان لە ناوچەی یەنیشەهری ئامەد، لە گۆڕستانی ئاسری دەرگای مێردین کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

یوکسەک ئەلماس هاوسەرۆکی مەبیا – دەر بەبیریهێنایەوە کە تەرمی عەگید ئیبەک لە ڕێگەی پۆستەوە بۆ خانەوادەکەی ڕەوانەکرایەوە.

ئەلماس باسی لە هەڵدانەخوارەوە سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان کرد و وتی، " ساڵەکانی ٩٠ تەرمەکانیان دەشاردەوە و ئێستاش خەڵك لە هەلیکۆپتەر هەڵدەدەنە خوارەوە."

ئایشە توتماز خوشکی سەیفەدین توتماز کە لەساڵی ١٩٩٠دا تەرمی براکەی بێسەروشوێنکرا وتی، خانەوادەکەی بۆ تێستی دی ئەن ئێی نمونەی خوێنیان داوە، بەڵام خانەوادەکەیان ئاگادار نەکراونەتەوە و وتی، "ئێمە تەرم و ڕوفاتی برای خۆمان دەوێ. دەمانەوێت گۆڕێکی هەبێت."

ف.ق