دوو رۆژە بنەماڵەی ژینا لە ماڵەوە دەستبەسەرن
راگەیەندرا کە دوو رۆژە رێگە نادرێت بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ماڵ بێنە دەرەوە و بنەماڵەکە دەستبەسەرن.
راگەیەندرا کە دوو رۆژە رێگە نادرێت بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە ماڵ بێنە دەرەوە و بنەماڵەکە دەستبەسەرن.
بە پێی هەواڵێکی ئەلعەرەبیە لە شاری سەقز دەوروبەری ماڵی ژینا ئەمینی گیراوە. عیرفان مورتەزایی کە خزمی بنەماڵەی ئەمینییە قسەی بۆ ماڵپەڕی نەشناڵ کردووە و گەمارۆدرانی ماڵی ژینای پشتڕاست کردووەتەوە.
مورتەزایی کە لە باشوری کوردستان دەژی، باسی لەوەکردووە کە دایک و باوکی ژینا ئەمینی و براکەی لە رۆژی چوارشەممە بەملاوە لە ماڵەکەیاندا دەستبەسەرن.
رۆژی چوارشەممە چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی بەڕێوەچوو. سەرباری هەڕەشەی هێزەکانی دەوڵەتیش بە هەزاران کەس چوونە سەر گۆڕی ئەمینی. هێزەکانی دەوڵەت هەڕەشەی گرتنیان لە برای ژینا کردبوو.
مورتەزایی وتی، "ژینا و بە هەزاران کەسی وەک ئەو بۆ ئەوەی گەلانی ئێران بە ئازادی بژین گیانی خۆیان بەخت کردووە. هیوادارم تا دەگەنە ئامانجەکانیان گەلانی ئێران لە شەقامەکان بن".
هـ . ب