دژی کۆنەکردنەوە زبڵ و خاشاک گردبونەوەیەک لە کەرکوک بەڕێوەچوو
دژی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک و وەرگرتنی پارە بەناو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
دژی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک و وەرگرتنی پارە بەناو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
لە شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازکرا دژ بە پیسبوونی شاری کەرکوک و دژ بەبوونی هەزاران تۆن لە زبڵ و خۆڵ و خاشاك لە کوچە و کۆڵان و شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری کەرکوک و دیارینەکردنی چارەنووسی ئەو سەدان ملێۆن دینارەی بەناوی پاککردنەوەی شارەوە مانگانە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت. مانگانە سەدان ملێۆن دینار بەناو و لە رێگەی جیاواز وەکو پارەی مۆلیدە و پارەی وەرگرتنی ئاو و کۆمپانیای سێبەر(وەهمی) لە هاووڵاتیانی کەرکوک وەردەگیرێت بەناوی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک.
چالاکوانان و ڕۆشنبیران و هاووڵاتییانی شاری کەرکوک لەبەرامبەر کۆنەکردنەوە زبڵ و خاشاک و وەرگرتنی پارە لەلایەن شارەوانی کەرکوکەوە ئێوارەی دوێنێ لە بەردەم یاریگای کەرکوک لە گەڕەکی حوریەی شارەکە گردبوونەوە. لە گربونەوەکەدا دروشمەکانی"کەرکوک بۆتە زبڵدان، لە دەروازەی شار زبڵ پێشوازی لە میوانەکانی کەرکوک دەکات"بەرز کرابوەوە.
محەمەد ئەحمەد لە گردبونەوەکەدا بەناوی دانیشتوانی شاری کەرکوک بەیاننامەیەکی خوێندەوە ووتی: "هاووڵاتییانی شاری کەرکوک بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە داواتان لێدەکەین فریای شاری کەرکوک بکەون بە یەک دەست و بە یەک تیم کار بکەن بۆ ڕزگارکردنی شاری کەرکوک لەو خۆڵ و خاشاکەی لە ئێستا لە کۆچە و کۆڵانەکانی شاری کەرکوک کۆبووەتەوە، ئەمە لەکاتێکدا مانگانە لە ڕێگای مۆلیدە ئەهلیەکانەوە پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و مانگانە بڕی هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێڕ وەدەگیرێت، واتا ئەگەر ماڵێک حەوت ئەمێری هەبێت بڕی حەوت هەزاری بۆ کۆکردنەوەى خوڵ و خاشاکیش لێوەردەگیرێت".
ووتیشی: "لەسەرتاسەری کەرکوک نزیکەی ٨۰۰ مۆلیدەی ئەهلی هەیە هەر مۆلیدەیەک مانگان بڕی ٥۰۰ هەزار بۆ ملێۆنێک دەداتە شارەوانی، ئەگەر تێکڕای ئەو پارەیە وەربگرین ئاوا مانگانە بڕی ٥۰۰ ملێۆن دینار لەلایەن شارەوانی کەرکوکەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و هیچ چارەنووسێکی ئەو پارەیە دیار نییە، شارەوانی شارەکەش گلەیی لە ئیدارەی شارەکە دەکات، کە پارەکە نادرێت بەوان، بەمەش گەندەڵییەکی گەوەرە لە پارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک هەیە و پارەکە ناخرێتە خزمەتی شارەکەوە".
ژ.ت