فڕۆکەى جەنگی و چاودێری بە ئاسمانی مەخمور و شەنگال دا دەسوڕێنەوە

دوای رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال، جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەى چاودێری لە ئاسمانی شەنگال و مەخموردا زیادیان کردووە.

لەم ساتانەدا لە ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)دا جموجوڵێکی زۆری فڕۆکەى بێڕۆکەوانی چاودێری (ئیها) و فڕۆکەى هێرشبەری بێفڕۆکەوانی (سیها) هەیە.

هاوکات لە ئاسمانی شەنگالیش جموجوڵی ئاسمانی هەیە.

دوای رێککەوتنی بەغدا – هەولێر لەسەر شەنگال، جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکان و چاودێرییەکان لە ئاسمانی ناوچەکە و بە تایبەتی لە  ئاسمانی شەنگاڵ و مەخمور زیادیان کردوە.

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا فڕۆکە جەنگییەکان مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

ژ.ت