فرۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی سنوری ڕانیەی کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دەوروبەرى گوندی پاشکۆتەڵەیان لە سنوورى شارۆچکەى رانیە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دەوروبەرى گوندی پاشکۆتەڵ-یان لە سنوورى شارۆچکەى رانیەى سەر بە ئیدارەى ڕاپەڕین بۆردوومانکردووە و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکان نەزانراوە.

زانیاری لە بارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.