فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر بەردەوامە

لە فیستیڤاڵەکەدا پێشوازیەکی زۆر گەرم لە پێشانگای ' دایک و کچ' کرا کە لەلایەن سەردار موتڵووە ئامادەکرابوو.

فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس، بە پێشەنگای وێنە بە ناوی 'دایک و کچ' لەلایەن سەردار موتڵۆوە بەردەوام بوو.

لە فیستیڤاڵەکەدا پێشوازیەکی زۆر گەرم لە پێشانگای ' دایک و کچ' کرا کە لەلایەن سەردار موتڵووە ئامادەکرابوو. ئەلکساندرا کۆردەبارد سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ١٠ی پاریس و لائورانس پاتریک ئەندامی ئەنجومەنی کەلتوری شارەوانی پاریس و زۆر بەرپرسی شارەوانی بەشداریان لە پێشانگاکەدا کرد.

لە پێشانگاکەدا ئەلکساندرا کۆردەبارد قسەی کرد و رایگەیاند کە لەو هەرێمە کوردان لە نزیکەوە دەناسێت و وتی، " پەیوەندی باشمان لەگەڵ کورداندا هەیە. کێشەی کورد لەنزیکەوە چاودێری دەکەین. ئێرە ماڵی ئێوەیە. سەربەرزیە کە پێشوازی ئێمە دەکەن. پیرۆزبایی لەم فیستیڤاڵە دەکەم."

سەردار موتڵۆش ئاماژەی بە پێشوازی گەرمی فیستیڤاڵەکە کرد و رایگەیاند کە گرنگە کارەکانیان لە رێگەی فیستیڤاڵەوە گەیاندووەتە پاریس و وتی، " لە پێشانگاکەدا بەدوای خۆتاندا بگەڕێن."

فیستیڤاڵەکە ئێوارە ئەمڕۆ بە شانۆی ژیانی نوێ بەردەوام دەبێت. شانۆکە کاتژمێر ١٩:٠٠ پیشان دەدرێت.

ف.ق