گەلی مەخمور لەدژی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانی ئەنجامدا

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەنجێک بریندار بوو. مەخموریەکان بە ڕێپێوانێک هێرشەکەیان شەرمەزار کرد.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کاتژمێر ١٣:٠٠ ئۆتۆمبێڵی گەنجێکیان بۆردومان کرد. ئەو گەنجەی مەخمور کاتێک بە ئۆتۆمبێڵەکەی لەسەر کاری کشتوکاڵی خۆی دەگەڕایەوە کرایە ئامانج. دوای هێرشەکە دانیشتوانی کەمپەکە روویان لە شوێنی هێرشەکە کرد و ئەو گەنجەیان گەیاندە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر.

دانیشتوانی مەخمور بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرش و پیشاندانی ناڕەزایی لەبەردەم نەخۆشخانەکە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی ' بمرێت خیانەت' ، ' شەهید نامرن' و ' بژی بەرخۆدانی مەخمور، بەرەو ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

دواتر فلیز بوداک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان وتەیەکی پێشکەس کرد وتی:،"ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی، کامپێک کە بە بەرخۆدان خۆی ڕووی ئەم دەوڵەتە پیسە ئاشکرا دەکات."

فلیز بوداک بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "هەتا ڕیبەری گەلی کورد بە جەستەیی ئازاد نەکرێت بۆ ساتێک ناوەستین هەتا هێرش بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی مەدیا بکرێت، هەتا کەسایەتییەکی کوردی ئازاد و نەتەوەیەکی دیموکراتی بونیاد نەنێین ناوەستین."

بوداک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "هەر شتێک ڕووبدات، ئێمە لەسەر پێی خۆمان دەبین دووپاتی دەکەینەوە کە هیچ هێزێکی پیس کە حسابی شکستهێنان بە تەڤگەری ئازادی و کوردستان جێبەجێ بکات خەونەکانیان بەدی ناهێنن و هەتا دوا هەناسەمان بەرهەڵستی دەکەین."

دوای قسەکانی بوداک، چالاکی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بژی بەرخۆدانی مەخمور' ، ' بمرێت خیانەت' و 'تۆڵە' کۆتایی هات.

ف.ق