گەریلای هەپەگە یوسف تاهیر (هاوار شەنگال) کە بە ڕەگەز عەرەبە لە ساڵی ٢٠١٥ دا بەشداری ریزەکانی ئازادی کوردستاندا کردووە رایگەیاند کە دوای ئەوەی هەرێمەکە لە داعش رزگارکرا، تەڤگەری ئازادی ناسی و و ئێستاش زیاتری ناسیوە.
https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-04-21-behdinan-hawar-sengal-gerilla-hpg-1.mp4
گەریلا هاوار شەنگال باسی بەشداریکردنی لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد و ئاماژەی بەوەدا کرد بەهۆی هزر و فەلسەفەی دیموکراتی و برایەتی گەلان و بە کاریگەری تێکۆشانی شەڕڤانان لەدژی داعش کە شەهید بوون، بەشداری تێکۆشانی ئازادیدا کردووە.
هاوار شەنگال وتی، " تەڤگەری ئازادی کوردستان تەڤگەرێکی دیموکراتە و لەدژی سیستمی کاپیتالیزم تیدەکۆشێت."
وتیشی، " تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ رزگارکردنی گەلانی هەرێمەکە بەرخۆدان دەکات. لەدژی عەقڵیەتی سەردەست تیدەکۆشێت و گرنگی بە ئازادی ژن دەدات. لەدژی نادادپەروەری، داگیرکەری، نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی تێدەکۆشێت. ئەو ئازادیەی کە ماوەیەکی زۆر بەدوایدا دەگەڕێین ئەم ئازادیەیە."
گەریلا هاوار ئەوەی خستەڕوو کە سەرەتا چووە ناو پەدەکە و وتی، " بینیم لەنێو پەدەکەدا جیاوازیەکی زۆر لەنێوان پێکهاتەکاندا هەیە. جیاوازی لەنیوان کورد، عەرەب، ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەدا هەیە. دواتر هەڤاڵ مام زەکی شەهید بوو، هاوخەمی لەنێوان کوردانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەدا دروست بوو. ئەمەش بووە هۆکاری روودانی یەکڕیزی. پەدەکە لەمە نیگەران بوو و هەوڵیدا کە لە شەنگال گورز لە سیستمی خۆسەر بوەشێنێت. لەسەر ئەم بناغەیە هەوڵیدا کە جیاوازی لەنێوان گەلاندا دروست بکات."
گەریلا هاوار شەنگال کە دواتر بەشداری ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا کرد، باسی ئەوەی کرد کە پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هزری ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە هەرێمەکە یەکگرتنی لەنێوان گەلاندا دروست کرد.
هاوار شەنگال راشیگەیاند کە هەم پەدەکە و هەم حکومەتی عێراق پرۆژەی یەکگرتنی گەلان بۆ خۆیان بە مەترسی دەبینن و هەوڵ دەدەن گورز لە پرۆژە و هزری نەتەوەی دیموکراتی بوەشێنن و لەنیوان گەلاندا دیوار دروست بکەن.
گەریلا هاوار شەنگال لە کۆتاییدا رایگەیاند کە بەرخۆدانی گەلان و یەکگرتنی هەموو پێکهاتەکان دەتوانێت پلانەکانی سەر شەنگال لەناوببات.
ف.ق