گەریلا لە وەرخەل لە کۆپتەرێکیان دا

هێزەکانی گەریلا بە شێوازی تەکنیکی تایبەت لە وەرخەلی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە کۆپتەرێکیان دا، کە هێرشی دەکردە سەر ناوچەکە. کۆپتەرەکە بەهۆی ئەو لێدانەوە ناچار بوو بکشێتەوە.

سوپای تورک لە شەوی ٢٣ی نیسانەوە بە کۆپتەر دەورووبەری وەرخەل لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات. هێزەکانی گەریلا بە رێبازێکی تایبەتی تەکنیکی کۆپتەرێکیان کردە ئامانج. ئەو کۆپتەرە لەو چالاکییەی هێزەکانی گەریلادا گورزی لێدرا و ناچار بوو لە ناوچەکە رابکات.

لەلایەکی ترەوە جاروبار دەنگی شەڕ و تەقینەوە دەبیسترێت و بەپێی زانیارییەکانیش جموجوڵی سەربازی لە ناوچەکە بەردەوامە.

ژ.ت