ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٢٠ لە مەیدانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە مەتینا چالاکییەکیان ئەنجامداوە، هێزەکانی گەریلا لەو چالاکییەدا دەستیانگرتووە بەسەر تەرمی ئەو سەربازە و کەلوپەلە سەربازییەکانی و مۆبایلەکەیدا.
هەپەگە ڕایگەیاند، ئەو سەربازە سزادراوە ناوی مستەفا بازنایە، ناوی دایک و باوکی دۆندۆ و ڕەمەزانە. لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٦ لە دوزچە لەدایک بووە.
گەریلا تیڤی ڕایگەیاندووە، تەرمی مستەفا بازنا لە دەستی هێزەکانی گەریلادایە و ئەمڕۆ ڤیدیۆی تەرمی مستەفا بازنا-یان بڵاو کردەوە.
ژ.ت
***