بە دیمەن

گەریلاکان ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوەیان پیرۆز کرد

یادی ٤٠ـەمین ساڵەی هەنگاوی ١٥ی ئاب (تەباخ ) لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا پێرۆز کرا.

١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوەی کورد لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە مەراسیمێک پێرۆز کرا.

عەگید ڕەشید لە فەرماندەکانی گەریلا باسی لە گرنگی ئەو هەنگاوە مێژووییە کرد و هەروەها لە کەسایەتی فەرماندەی ئەفسانەیی گەلەکەماندا هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستانی بە بیر هێنایەوە و هەنگاوی ١٥ی ئابی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی ئازادیی  و گەلی کورد پیرۆز کرد.

عەگید ڕەشید ڕایگەیاند: "ڕێگای سەرکەوتنی هەنگاوی ١٥ی ئاب بە گەریلاکاندا تێدەپەڕێت و وتی، ڕۆحی ١٥ی ئاب ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەیە، وەک گەریلاکانی کوردستان قەد خوێنی شەهیدان لەسەر زەوی ناهێڵین. ڕۆحی ١٥ی ئاب ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی دێرسیم، کۆچگری، ئاگری و زیلانە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی شیکاک، هەڵەبجە، شەنگال و بارزانە. ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی هەزاران ساڵانە.

عەگید ڕەشید ئەو گەریلایانەی چالاکی فیداییان ئەنجامداوە بەبیر هێنایەوە و وتی: "بەڵێن بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی کوردستان و گەلی کورد دەدەین؛ گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەتا مسۆگەر کردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.'

دوای قسەکانی فەرماندە ڕەشید، گەریلاکان بە سەرهەڵدانی دروشم دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دربڕی و یەک بە یەک پیرۆزباییان لە یەکتر کرد و بە ئاوازی کوردی سەمایان کرد.

ڤیدیۆی پیرۆزباییەکە لە کەناڵی گەریلا بڵاو کرایەوە.