گەریلاکان لە زاپ و مەتینا چەندین چالاکیان ئەنجامدا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان زنجیرەیەک چالاکیان لە زاپ و مەتینا ئەنجامدا. ١ سەربازی داگیرکەری تورک لەم چالاکیانە سزا درا، ٣ کامێرای چاودێری و ١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێندران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم وردەکاریانەی سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە:

"هەرێمی مەتینا؛

لە ٨ی حوزەیران سەعات٢:٣٠ خولەک، لە شاخی بامەڕنێ بە تاکتیکی نیشانشکێنی، داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٨ی حوزەیران، سەعات ٠٨:٢٨خولەک، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرای چاودێری داگیرکەران کرایە ئامانج و بە تاکتیکی نیشانشکێنی لەناوبرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ٨ی حوزەیران سەعات١٦:١٠ خولەک، لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی داگیرکەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج و گورزیان بەرکەوت.

لە ٨ی حوزەیران سەعات١٦:٣٠ خولەک، کاتێک کە داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی دەیانویست جێگیر ببن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و پلانەکانیان هەڵوەشێنرایەوە.

لە ٩ی حوزەیران سەعات ١٠:١٠ کاتێک داگیرکەران بەنیازبوون لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی سەنگەر دانێنەوە، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لە شوێنەکە کشانەوە.

لە ٩ی حوزەیران سەعات ١٨:١٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی تاکەکەسی کرایە ئامانج و تێکشکێنرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ١٠ی حوزەیران  سەعات ٠٢:٣٠ سیستەمێکی کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی کرایە ئامانج و بە تاکتیکی نیشانشکێنی لەناوبرا.

لە ٨ی حوزەیران سەعات ١:٤٠ و ١٧:٢٢ خولەک لە کاتێکدا کە داگیرکەران بە نیاز بوون لە هەرێمی بەرخۆدانی ئێف ئێم بەرەو تونێلەکانمان پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و زیانێکی زۆیان پێگەیشت.

لە ٩ی حوزەیران، سەعات١٢:٣٠ خولەک، داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی ئێف ئێم بەنیاز بوون سەگێک بینێرنە ناو تونێلەکان بێکاریگەر کرا. هەروەها دەست بەسەر ١ چرای ڕووناکی دەستی و ١ کامێرای سەر دەستی بەسەردا گیرا.

لە ٩ی حوزەیران سەعات ١٧:٢٠ خولەک داگیرکەران کە پلانیان دانابوو لە هەرێمی بەرخۆدانی ئێف ئێم جێگیر بن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج و لێیاندرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران شوێنەکەیان چۆڵکرد.

لە ٩ی حوزەیران، سەعات ٢٢:٢٠، سیستەمێکی کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، بە تاکتیکی نیشانشکێنی کرایە ئامانج و  لەناوبرا.

لە ٩ی جۆزەردان سەعات ١٥:١٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لێیاندرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٨ی حوزەیران لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە گۆڕەپانی شەهید دەلیل لەهەرێمی ڕۆژئاوای زاپ جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.

ڕۆژی ٩ی حوزەیران تونێلەکانمان لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی کە دەکەوێتە گۆڕەپانی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ؛

لە بەرواری ٨ و ٩ی حوزەیران، گۆڕەپانەکانی لولان و کۆلیت لە هەرێمی خاکورک ٢ جار؛ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازە و بێشیل و بازێ لە هەرێمی مەتینا ٣ جار ؛ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار؛ بە گشتی ٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کراوە.