گەریلاکانی یەژاستار: ئەگەر پارتی نەبێت دەوڵەتی تورک ناوێرێت هێرش بکات
گەریلاکانی یەژاستار لە ناوچەی کوڕەژارۆ وتیان: "ئەگەر هاوکاریی پارتی (پەدەکە) نەبێت، دەوڵەتی تورک ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ناوچەکانمان، بەڵام ئێمە هەر ڕێگە بە دوژمن نادەین".
گەریلاکانی یەژاستار لە ناوچەی کوڕەژارۆ وتیان: "ئەگەر هاوکاریی پارتی (پەدەکە) نەبێت، دەوڵەتی تورک ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ناوچەکانمان، بەڵام ئێمە هەر ڕێگە بە دوژمن نادەین".
یەکێک لەو ناوچانە، کە سوپای تورک بە هاوکاریی پارتی (پەدەکە) هێرشی داگیرکاریی دەکاتە سەر ناوچەى کوڕەژارۆیە.
تیمەکانی گەریلای یەژاستار، کە لە رۆژی یەکەمەوە لە ناوچە کوڕەژارۆ لە شەڕدان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یان ڕاگەیاند: "ئەگەر هاوکاریی پارتی (پەدەکە) نەبێت دەوڵەتی تورک ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ناوچەکانمان".
گەریلا ڕەهشان باران و ژین حەسرەت چیا ڕایانگەیاند، سوپای تورک لە ڕۆژی یەکەمی شەڕدا نەیتوانی هێزەکانی خۆی لە ناوچەی کوڕەژارۆ دابەزێنێت، بەڵام لە ناوچەى شیلادزێ-ەوە سەربازانی تورک هێنرانە ناوچەکانی گەریلا.
گەریلاکان ڕاشیانگەیاند، ڕێگە بە دوژمن نادەن لە ناوچەی کوڕەژارۆ دابەزن و بمێننەوە و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ژ.ت