چالاکی بایکۆتی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە، لە لایەکی دیکەیشەوە چالاکی 'دەنگ بدە ئازادی' لە پێش گرتووخانەکاندا بەڕێوەدەچێت.
هاوسەرۆکی ئامەدی TUHAD-FED ئەیلەم بیریتان سەرنجی خستە سەر گرنگی چالاکیەکان و بانگەوازی ئەوەیکرد ببنە دەنگی زیندانیان.
بیریتان ئەوەی بیرهێنایەوە کە زیاتر ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵیدا گۆشەگیری سەخت بەڕێوەدەبرێت، ٣ ساڵیشە ناتوانرێت هیچ زانیارییەک وەربگیرێت و وتی: "لە دژی ئەم سیستەمە لە ٢٧ی ئابەوە هەم لە زیندانەکاندا هەم لە دەرەوەی زیندانەکاندا چالاکی جیاواز ئەنجام دەدرێت. ئێمەیش وەک کەسوکاری زیندانکراوان، بۆ ئەوەی ببینە دەنگی زیندانکراوان لە پێش زیندانەکاندا بە دروشمی 'ببە دەنگی ئازادی' چالاکی ئەنجام دەدەین."
گۆشەگیری لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بڵاوبووەتەوە
بیریتان ئاماژەی بەوەدا بنەماڵەکان ویستیان دەنگییان بگەیەنن بە وەزارەتی داد و ڕۆشتنە ئەنقەرە، لەوێ چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا و وتی: "لە هەمان کاتدا لە پێش بارەگای ئاکەپەدا لە زۆربەی شارەکان چالاکی 'کۆتای بە گۆشەگیری بهێنن' ئەنجام درا. گۆشەگیری تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی. سیستەمی گۆشەگیری لە دورگەی ئیمراڵی لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا بڵاوبووەتەوە. کاریگەری لەسەر هەمووان دروستکردووە. هەموو کارە نایسای، نا دادپەرەەری و دژە دیموکراتیکی دەرنجامی گۆشەگیرییە. ئەم سیستەمە لە دەرەوەی مرۆڤایەتییە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر زیندانیان هەیە."
بیریتان ئەوەی دیاریکرد پیویستە ببینە دەنگی زیندانیان و وتی: "ڕیگری لە ڕاگەیاندرا دەکرێت کە مافێکی دیموکراتیکیمانە. ئەمەش هەر گۆشەگیرییە. لە هەموو ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا گەمارۆ دەدرێین. لەبەر ئەم هەموو ڕێگرییان بانگەوازی لە ئاشتی خۆازان دەکەین، دەنگیان لە بەرامبەر گۆشەگیرییدا هەڵبڕ. گۆشەگیری پرسی هەموو کۆمەڵگەیە نەک بە تەنها پرسی زیندانیان. ناتوانین زانیاری لە بارەی زیندانیانەوە وەرگرین، ماوەیەک پێش ئێستا دوو زیندانیکراو بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستدا. بۆیە پەیوەست بە زیندانیان ئێمە لە نیگەراینیداین. پێویستە هاودەنگبین بۆ شکاندی گۆشەگیری ئیمراڵی."