گوککان و چەلیک ئازاد کران
دوای دەستگیرکردنیان لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا، هەر یەک لە ئایشە گوککان وتەبێژی تەژەکە و کەسایەتی ناسراوی شارەکە مەسعود چەلیک ئازاد کران.
دوای دەستگیرکردنیان لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا، هەر یەک لە ئایشە گوککان وتەبێژی تەژەکە و کەسایەتی ناسراوی شارەکە مەسعود چەلیک ئازاد کران.
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی شاری مێردینەوە بڕیاری لەسەر درابوو، ١٣ کەس دەستگیر کرابوون و هەر یەک لە ئایشە گوککان وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و کەسایەتیەکی تری شارەکە بە ناوی مەسعود چەلیکیش لە گیراواندا بوون. ئەمڕۆ هەر یەک لە گوککان و چەلیک ئازاد کران.
داواکاری گشتی شاری مێردین، لە سەر کاروچالاکیەکانی ساڵێ ٢٠١٣ی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک لە دژی ١٣ کەس لێپرسینەوەی دەستپێکردبوو و ئەو ١٣ کەسە دەستگیر کرابوون.
هەر یەک لە مەسعود چەلیکی ٧٠ ساڵان و ئایشە گوککان وتەبێژی بزوتنەوەی ژنانی ئازادیش لەناو گیراواندابوون.
لیژنەی دادوەریی دادگای سزا قورسەکانی مێردین رایگەیاند بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدا نەبووە بۆ سزادانی هەر یەک لە گوککان و چەلیک و بە مەرجی کەفالەت ئازاد کران.
ز.ش