گوڵستان و هێرۆ؛ دوو خەباتکار لە رۆشنایی ئازادییدا

ئەوان بۆ ئەوەی ببن بە دەنگی گەلی کورد پێنوس و کامێراکەیان وەک چەکێک لە شانکرد. فیداکاری ئەوان وەک ڕووناکی لەسەر ئەم خاکە دەبریسێکێتەوە و تاریکییەکان ئەڕەوێنێتەوە.

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین وەک دوو ئەستێرە لە ڕووبەری تاریکیدا جوانی حەقیقەت و هیوا دەبەخشنەوە،  لەو جوگرافیاییەی تێیدا دەژیان بەرگرییان لە ئازادی کرد. پێنوس و کامێراکەیان لە بەرامبەر تاریکی ستەمدا وەک چرایەک هەڵکرد؛ بوون بە هەنگاوێک کە تاریکی دەڕەوێننەوە و بوون بە سیمبوڵی بەرخۆدان و بوێری.

هەر وشەیەک کە لە پێنوسی گوڵستان و هیرۆوە دەنوسرایەوە، دەربری سەدەیەک لە حەسرەتی ئەم خاکە بوو. تێکۆشانیان وەک سرودی جوانی ئازادی لە دڵی کوردستاندا دەنگی دایەوە و بۆ هەمیشەیش دەنگ دەداتەوە. لەم خاکەدا هەر هەنگاوێک بۆ ئازادی و حەقیقەت بننرێت ئەوا ڕێچکەی ئەوانی تێدا دەبینرێت و ئەو میراتەی کە ئەوان بۆییان جێهێشتووین پیشانی نەوەی نوێ دەدات.

دەنگییان هێرشەکەی تێپەڕکرد

ئەم دوو ژنە ڕۆژنامەوانەی کورد لە ٢٣ی ئابدا لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکدا تیرۆرکران، بەڵام دەنگیی پارێزەری حەقیقەتییان ئەم هێرشەی تێپەڕ کرد. نەک بە تەنها ئازار و هیوای گەلانیان بە جیهاندا بڵاوکردەوە؛ لە هەمانکاتدا بوون بە سیمبوڵی زیندووی تێکۆشان بۆ ئایندەی بەشکۆی ئەم خاکە. بە هەر هەنگاوێک، بە هەر وشەیەک بۆ ئەوەی تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بگەیەنن بە جیهان، بەبێ پسانەوە کارییان کرد. پێنوس و کامێراکەیان بوون بە دەنگی گەل و میژووی بەرخۆدان.

دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان، دوڵسۆزی گوڵستان و هێرۆییان بە ئامانج گرت، بەڵام هەرگیز ناتوانێ دەنگی حەقیقەتییان کپ بکات. هەڵوێستی بەرگریکارانەی گوڵستان و هیرۆ لەم خاکەدا هەموو ڕۆژێک بەهێزتر دەبێت. تێکۆشانیان کۆتایی پێنەهاتووە؛ بە پێچەوانەوە لە هەر لێگەرێنێکی ئازادی و پاراستنی حەقیقەتدا سەر لەنوێ زیندوو دەبێتەوە. میراتی بە جێهێڵدراوی هەردوو ڕۆژنامەوانی قارەمان، نەک بە تەنها بۆ گەلێک، بەڵکو تێکۆشانی شکۆدارانەی مرۆڤایەتییان ڕووناکردەوە و دەیشیکەن.

تاوانی دژە مرۆڤایەتی لەبەرامبەر حەقیقەت

بای کوردستان هەموو کاتێک شوێنەواری ئازار و بەرخۆدان لە خۆدا هەڵدەگرێت. ئەم بایە تەژییە لە بەرخۆدانەکانی هاوشێوەی گوڵستان و تارا. ئەوان بۆ ئەوەی ببن بە دەنگی گەلی کورد پێنوس و کامێراکەیان وە چەکێک لە شانکرد. ئەوان بە تەنها نەبوون بە شاهیدی ئەو کەسانەی کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێت، لە هەمان کاتدا بە وشەکانیان بوون بە گێڕەرەوەی تێکۆشان. لە دژی ئەو کەسانە بوون هەوڵیاندا بە تاریکی زوڵم و خیانەت لێگەڕینی ئازادی ئاستەنگ بکەن. دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی لە بانگەوازی حەقیقەتی ئەم دوو ژنە ترسان و کردنیان بە ئامانج. لەبەرئەوەی ئەو حەقیقەتەیان دەگێڕایەوە بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆرکران. ئەم هێرشە نەک بە تەنها کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەوانانە، لە هەمانکاتدا تاوانێکی گەورەی مرۆڤایەتییە کە لەدژی ژن، ئازادی و حەقیقەت ئەنجام درا.

ئەو بەهایانەی کە گوڵستان و هیرۆییان نەمرکرد لەمڕۆدا شێوە دەدات بە ئایندەی گەلی کورد. فیداکارییان وەک خۆر بەسەر ئەم خاکەوە دەبریسکێتەوە، تاریکی دەڕەوێنێتەوە.

یادەوەرییەکانی گوڵستان و هیرۆ و هەموو شەهیدانمان دەبێتە تێکۆشانی جوانی ڕووناکی و لە تێکۆشانی نەوەکانی داهاتووماندا بەردەوام دەبێت

سەرکەوتنی ڕاستەقینە بەردەوامیدانی میراتی ئەوانە

ڕۆژێک تۆڵەی گوڵستان و هێرۆ دەکرێتەوە. سەرکەوتنی ڕاستەقینە، بوێری و ئیرادەییان دەگەیەنین بە نەوەی نوێ. یادەوەرییەکانی ئەم دوو ژنە قارەمانە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا وەک مەشخەڵیک بەردەوام دەبێت. تێکۆشانیان نەک بەتەنها بۆ شکۆی گەلان، لە هەمانکاتدا بەشێکە لە تێکۆشانی بە شکۆی مرۆڤایەتی. مرۆڤ هەرچەندی هەوڵدات ڕاستی سەرکوت بکات، ڕۆژێک ڕاستی هەر سەر دەردێنێتەوە. گوڵستان و هێرۆ دەیانزانی گەل بە بێ ئازادی و حەقیقەت ناتوانێت بژێت. پاراستنی ئەو بەهایانە بۆ ئەوان نەک بەتەنها ئەرکێک بوو، بەڵکو پێویستییەکی هەبوونیش بوو. هەر هەنگاو و وشەیەکی ئەوان بەم هۆشمەندییەوە شێوەی دەگرت. ئەو ئازارانەی گەلی کورد دەیچێژا ئیرادەی ئەوانی بەهێزتر کرد. بە تێکۆشانی خۆیانەوە حەقیقەتی باوەڕی گەلی ئازاد و لێگەڕینی ئازادییان بە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە.

خیانەت گەیشتووە بە ئاستێک کە چیتر چاوپۆشی لێناکرێت

گوڵستان و هێرۆ نەک بە تەنها ڕۆژنامەوانێکی بوێری لێگەڕینی حەقیقەت بوون؛ لە هەمانکاتدا ئەو خیانەتە ترسناکەی سەر گەلی کوردییان تۆمار کرد. زۆر بەڕوونی خیانەتی ئەو کەسانەیان پشاندا کە چۆن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا پشتییان کردووە لە تێکۆشانی ئازادی گەلان. بە ئامانجگرتنی ئەم دوو ژنە قارەمانە لە لایەن هاوکارانی دەوڵەتی تورکەوە دەریخست کە خیانەت چەندە وێرانکەر و قوڵە. گوڵستان و هێرۆ بە قەڵەم و کامێراکانیان دەمامکی ئەم خیانەتەیان لابرد و تاوانەکانی دژ بە گەلییان تۆمارکرد. تیرۆرکردنیان پیشاندەری ئەوەیە گەیشتووە بەو ئاستەی کە چیتر ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت. لە هەمانکاتدا ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ گەلی کورد بانگەوازییە لە دژی خاوەنداریکردن لە خیانەت، بۆ بونیاتنانی یەکێتییە.

هەموو کاتێک دەبنە سەرچاوەی ئیلهام

ڕۆژنامەوانانی بوێری ڕاگەیاندنی ئازاد هیچ کاتێک ناهێڵن ڕاستییەکان لە تاریکیدا ون ببێت. پێنوس و کامێراکانیان بە تەنها ئامێرێک نەبوون، بەڵکو لە ڕێگەی ئازادییدا هەنگاوی بوێری بوون. خۆشەویستییان بۆ وڵات و گرێدانیان بە وڵاتی خۆیانەوە بەردەوام دەبێت و ڕێگەی بە شکۆی ئایندەی گەلی کورد ڕووناک دەکات. یادەوەرییەکانیان تا ڕۆژی ئازادی ئەم خاکە، وەک سەرچاوەی ئیلهام بەخشیین زیندوو دەبێت. ئەو میراتییەی کە بە جییان هێشتووە، نەوەی نوێ پێیدەزانن کە چەندە بۆ ئایندەی ئازادی و حەقیقەتی گەل گرنگە.

گوڵستان و هێرۆ نەک بە تەنها بۆ ئەو سەردەمەی تێیدا ژیان، بەڵکو بۆ نەوەی نوێیش وەک سەرچاوەی ئیلهام یاددەکرێنەوە. تێکۆشانیان لە لێگەڕینی ئازادی و ئیرادەی گەلی کورددا هەموو کاتێک بیردەکرێتەوە.

هەرچەندەی هەوڵ بدەن باوەڕداری گەل بە حەقیقەت و ئازادی سەرکەت بکرێت، ئەوا هەموو کاتێک ڕێگەیەک دەبینێتەوە بۆ سەرهەڵدانەوەی خۆی. هەنگاوەکانی گوڵستان و هێرۆ دەبنە ئەو مەشخەڵەی کە لە داهاتوودا وەک شاهیدحاڵی زیندوو بۆ ئەم حەقیقەت دەگەشێنەوە.

بەرپرسیارێتی هەرە گەورەمان

یادەوەرییەکانیان وەک مەشخەڵێک بەرخۆدان و لێگەڕینی ئازادی گەلان ڕووناک دەکات. لە ئێستادا ئەرکی هەرە گەورەی ئێمەیە کە میراتیی ئەوان زیندوو ڕاگرین و درێژە بە تێکۆشانی دادپەرەوەری بدەین. رێچکەی گوڵستان و هێرۆ دەبێتە هیوایەک بۆ ئایندە، ئەو میراتییە بەهێزەی کە بۆیان جێهێشتووین هەموو کاتێک وەک سیمبوڵی بەرخۆدان و ئازادی دەدروشێتەوە.

نەریتی ڕاگەیاندنی ئازاد کە گوڵستان و هێرۆ نوێنەراتییان کرد، هەموو کاتێک بۆ داگیرکەران بووە بەترسێکی گەورە. ئەم نەریتە ئازار، بەرخۆدان و هیواکانی گەلی کوردی بە جیهاندا بڵاودەکردەوە، هەر بۆیە هەوڵەدەن خەباتکارانی ڕاگەیاندی ئازاد کپ بکەن. گوڵستان و هێرۆ لەبەر ئەو هۆکارە کران بە ئامانج. ئەوانەی کە دوای ئەوان دێن قەڵەماکنیان هەڵگرت و ناهێڵن لە ئەرزدا بمێنیتەوە. نەریتی ڕاگەیاندنی ئازاد بە میراتی خۆیەوە پاراستنی حەقیقەت بەردەوام دەکات. هەموو کاتێک لێگەڕینانی حەقیقەت لە دژی ئەو کەسانە دەبن کە دەیانەوێت ڕووناکی حەقیقەت خامۆش بکەن.

لە ڕاگەیاندنی کوردی ئازاد دەترسن

دەوڵەتی تورک بۆیە لە ڕاگەیاندی کوردی ئازاد دەترسێت، چونکە هەموو کاتێک سیاسەتەکانی گوشار، ستەم و خیانەت بە شیێوەیەکی ڕوون ئاشکرا دەکات. ڕاگەیاندی کوردی ئازاد بە پارستنی حەقیقەتەوە ڕووناکردنەوەی گەل و بەهێزکردنی بەرخۆدانەکان لە دژی فاشیزم مسۆگەر دەکات. سیستەمی کۆڵۆنیالیستی دەوڵەتی تورک هەموو وشە و هەواڵێک کە ناهێڵێت حەقیقەت لە تاریکدا ونبێت، وەک مەترسییەک بۆ سەرخۆی دەبینێت. ڕاگەیاندی کوردی ئازاد بە تەنها هەواڵ نادات؛ لە هەمانکاتدا دەبێتە دەنگی تێکۆشانی گەل و ئەم دەنگەش دەبێتە ترسی هەرە گەورەی دەوڵەتی تورک. هەڤاڵانمان گوڵستان و هێرۆ لەبەرئەوەی نوێنەری هەرە بەهێزی ئەم نەریتە بوون، بۆیە بوون بە ئامانج.

وەک شانازی و ئەرک قبوڵی دەکەین

شەهیدان گوڵستان و هێرۆ نەک تەنها پیشە، بەڵکو ئاڵای بەرخۆدان و هیوایان دا بە خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد. لە بەرامبەر ستەم و زۆردارییەکاندا پێنوس و کامێراکانیان وەک چەکێکی بەهێز بەکارهێنا. کاتێک کە میراتی ئەوان وەردەگرین، لە ڕاگەیاندن دەپەڕینەوە؛ بەرپسیارێتییەک لە ئەستۆ دەگرین کە بوێری و ئیرادەییان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات. لە ناو ئەم میراتیەدا ئەرکی تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگیەکان، دەرخستنی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی گەل بوونی هەیە. شەهیدانمان نەک لە لێگەڕینی ڕاستیدا شکستییان نەخوارد، بەڵکو بوون بە هێمای زاڵبوون بەسەر سەختییەکاندا. لەم میراتەدا وێڕای ئەوەی ڕووبەڕووی گوشار، هەڕەشە و سەختییەکان دەبینەوە، بۆ ئێمە بەمانای بەرپرسارێتی نوسین و بڵاوکردنەوەی حەقیقەتە. ئەو هەنگاوەی ئەوان جێیان هێشت وەک سیمبوڵی بوێری، بەرخۆدان و فیداکاری ڕاگەیاندی ئازاد، هەموو کاتێک بوێری و ئیلهاممان دەداتێ. بۆیە لەسەر ڕێگەی ئەوان پاراستنی ئازادی و حەقیقەت نەک وەک پیشە، وەک شەرەف و ئەرکێک دەبینین.

لەسەر ڕێچکەی گوڵستان و هێرۆ لە پێناو ئازادی و بۆ ئایندەی بەشکۆی کوردستان، تێبکۆشین، بنووسین و ڕاڤە بکەین.