دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا هاسەرۆکی هەدەپە لە جزیری شرنەخ گیولەر تونچ و هاوسەرۆک شارەوانیی جزیر بێریڤان کوتلو، کە قەیوم لە شوێنەکەیدا داسەپێنراوە و جیهان ئۆزلەم، مەسعود نارت و ئومێد چاغلک-یان دەستگیرکرد.
پۆلیس لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا دەرگای ماڵی تونچ و کوتلویان شکاندووە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەوە زیاتر بن، کە تا ئێستا روون بووەتەوە.
تاوەکو ئێستا ٩ سکاڵا لەسەر گیولەر تونچ هاوسەرۆکی هەدەپە لە جزیر تۆمار کراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ کراوە و دوایین سکاڵا لە دژی لەسەر ئەوە تۆمارکرابوو، کە رۆیشتوە بۆ سەر گۆڕی محەمەد تونچی هێوەری، کە لە کاتی "قەدەغەى هاتوچۆدا" لەلایەن چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرابوو.
ژ.ت