هاوسەرۆکی پادێ ڕایگەیاند تانە لە بڕیاری داخستنەکە دەدەن
هاوسەرۆکی پادێ حوسەین حاجی ڕایگەیاند نابێت پارتێکی سیاسی بەبێ هۆکار دابخرێت و گوتی، تا کۆتایی مافە یاساییەکانیان بەکاردەهێنن.
هاوسەرۆکی پادێ حوسەین حاجی ڕایگەیاند نابێت پارتێکی سیاسی بەبێ هۆکار دابخرێت و گوتی، تا کۆتایی مافە یاساییەکانیان بەکاردەهێنن.
هاوسەرۆکی پادێ حوسەین حاجی دەربارەی داخستنی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ) و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و پارتی بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی، بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دوا و بەئامانجگرتنی پادێی وەک بڕیارێکی سیاسی ناساند.
"گەلی ئێزدی مافی خۆیانە پارتێکی سیاسی دابمەزرێنن"
حوسەین حاجی ڕایگەیاند هیچ چالاکییەکیان نەکردووە پێچەوانەی یاساکانی عێراق، گوتی: " ئێمە بە تەواوی بە گوێرەی یاساکانی عێراق کارمان کردووە، بەڵام ئەو بڕیارەی کە دراوە بۆ کۆمەڵگای ئێزدی بڕیارێکی هەڵەیە، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی مافمان هەیە بەشداری هەڵبژاردنەکانیش بکەین و پارتێکی سیاسیمان هەبێت".
هەروەها داوای لە پارتە سیاسییەکانی شەنگال و عێراق کرد دژی بڕیارەکە هەڵوێست نیشان بدەن و گوتی: " بڕیارەکەی ئەمڕۆ لەسەر پادێیە سبەی لەسەر لایەنەکانی دیکەی عێراقیش دەبێت، بەم بڕیارە هەوڵ دەدەن ڕێ لە کار و چالاکییەکانمان بۆ شنگال بگرن، هەموو دەرگا یاساییەکان لەبەردەمماندا کراوەن و ئێمە دەتوانین داوای مافی خۆمان بکەین، ئێمە ئەو بڕیارە لەسەر پادێ قەبووڵ ناکەین، بەپێی یاساکانی دەوڵەت نابێت هیچ لایەنێکی سیاسیی بەبێ هۆکار ڕابگیرێت، ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ناڕەزایەتی دەرببڕین، دەبێت لایەنەکانی تریش هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن".