هەگەپە: ٦ داگیرکەر سزادران، بارهەڵگرێک تێکشکێنرا

چالاکی هێزەکانی گەریلا بەردەوامە. لە جالاکیەکاندا ٦ داگیرکەری تورک سزادران و بارهەڵگرێکیش تێکشێنرا. سوپای داگیرکەری تورک ٢٣ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و ٣٣ جاریش بە فڕۆکە و بە دەیان جاریش بە تۆپ و ئۆبۆس هێرشی ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە و تاوانی شەڕ دەکات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٠ی ئایاردا لە بەرانبەر هێزەکانمان ٢٣ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە ٣٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە دەیان جاریش بە تۆپ و ئۆبۆس هێرشی کردووە، چالاکی هێزەکانمانیش بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی هیزەکانی یەژەئاستارمان، ٦ داگیرکەر سزادراون، داگیرکەرێک بریندار بووە و بارهەڵگرێک تێکشکێنراوە.

زانیاری لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین؛

لە ٢٠ی ئایار کاتژمێر ١١:١٥ داگیرکەران کاتێک ویستیان گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ بە چەکی کیمیایی بۆردومان بکەن، هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەران پاشەکشێیان کرد.

لە ٢٠ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١١:١٥ و ١٥:٣٠ دا سوپای داگیرکەری تورک ٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێی بۆردومان کرد.

لە هەرێمی زاپ

لە ٢٠ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠، ١٠:٣٠ و ١٥:٥٠دا داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، بە چەکی قورس و سووک کرانە ئامانج. لەئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەر بریندار بوون. هەمان رۆژ هەوڵیاندا بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز دابەزێنن، بەڵام هێزەکانمان چالاکیان کرد. لە شەودا کاتژمێر ٢٣:٣٠ هەلیکۆپتەرانی سکۆرسکی کاتێک ویستیان بنیشنەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، هەلیکۆپتەرەکان نەیانتوانی سەربازان لە ناوچەکە دابەزێنن و کشانەوە.

٢٠ی ئایار کاتژمێر ١١:٢٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندەدا بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لەگۆڕەپانی شەهید تۆڵهەڵدانی کورەژارۆ پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٣:٢٥ و ١٧:٤٥ هێزەکانمان بە سابۆتاژ، چەکی سووک و بۆمبی دەستی لە داگیرکەرانیاندا و ٣ داگیرکەر سزادران. هێزەکانی یەژەئەستارمان ژمارەیەک تاکتیکی گەریلایان بەکارهێنا و لە ئەنجامی چالاکیە بەهێزەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

لە ٢٠ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران کە لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی شەهید شاهین دەستیان بە جووڵە کرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

٢٠ی ئایار کاتژمێر ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرە جەنگیەکان ویستیان لە گۆڕەپانی قەلای چەمچۆ دەست بە هێرش بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانەکە، داگیرکەران بە ناچاری لە هەرێمەکە کشانەوە.

٢٠ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک ١٦ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە ئەشکەوتی برینداران، گردی جەهەنەم، شەهید تۆڵهەڵدان، شەهید بەرخۆدان و شەهید شاهین.

لە هەرێمی هەفتانین

لە ١٨ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠ کامێرای داگیرکەران لەسەر گردی دووپشکی هەرێمی کەشان لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا کامێراکە لەناوبرا و سەنگەرەکەیان تارومارکر، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لەدژی بارەگای سیرێ چالاکی ئەنجامدرا

٢٢٨ی ئایار کاتژمێر ١٥:٣٠ بارەگای سیرێی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێلادزێی ئامیدی لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئامانجەکە پێکرا و بە بەهێزی لە دوژمندرا.

هێرشەکان بەردەوامن

سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و بە تۆپ و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاریەکان لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

٢٠ی ئایار گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، گردی ئامێدی، کارکەر، گردی ئۆرتێ، گردی شەهید جوودی، چیارەش، قەلامی چەمچۆ، شەهید شەمدین، شەهید دیدار، کورەژارۆ، گردی جەهەنەمی زاپ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس تۆپبارانکران و هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کرد، هەروەها ٢٣ جار لەلایەن فڕۆلە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

٢٠ی ئایار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، گردی هەکاری هەرێمی مەتینا تۆپبارانکرا و ٧ جاریش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٢٠ی ئایار لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ گۆڕەپانی وەرخەڵێی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکران."

ف.ق