هه‌ڵبژاردن و داگیركه‌ری
دیموكراتیه‌تی نوێنه‌ران وه‌ك دوا هیوای دیموكراتی نیشانی گه‌لان ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌وڵه‌ته قه‌واره‌پارێز و دیكتاتۆره‌كان ره‌گی خۆیان تێدا داكوتاوه.
دیموكراتیه‌تی نوێنه‌ران وه‌ك دوا هیوای دیموكراتی نیشانی گه‌لان ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌وڵه‌ته قه‌واره‌پارێز و دیكتاتۆره‌كان ره‌گی خۆیان تێدا داكوتاوه.
دیموكراتیه‌تی نوێنه‌ران وه‌ك دوا هیوای دیموكراتی نیشانی گه‌لان ده‌درێت، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ده‌وڵه‌ته قه‌واره‌پارێز و دیكتاتۆره‌كان ره‌گی خۆیان تێدا داكوتاوه. كۆپیكردنی مۆدێلی دیموكراتیه‌تی نوێنه‌رانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رهه‌مدار نه‌بووه. ئه‌وا به‌و واتایه نایه‌ت كه‌وا رێباز و سیسته‌می دیموكراتی چاره‌سه‌ری پێ نییه، به‌ڵكو ئه‌وا دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تیه ناتوانێت به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتدا زاڵ‌بێت، چونكه دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكه له بیرۆكراتیزمی ده‌وڵه‌تی، بۆیه‌ش به‌ته‌نها هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر و دروستكردنی ده‌زگای په‌رله‌مان، ناتوانێت خاوه‌ن رۆڵ بێت له چاره‌سه‌ری، چونكه كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشه‌ی قوڵن و هه‌روا به پرۆسه‌یه‌كی رۆتینی دیموكراتی لیبڕاڵ، سه‌خته چاره‌سه‌ركردنی.
ده‌وڵه‌تی عێراق كه خودی خۆی به‌رهه‌می دابه‌شكاری شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مینه و له‌ناو سه‌د ساڵی رابردوو هه‌موو رۆژ و ساڵێكی كێشه و ئاڵۆزی و شه‌ڕ و قه‌یران بوون، به‌تایبه‌تیش دوای هاتنه ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس و سه‌رۆكایه‌تی سه‌ددام حسێن.
دوای ساڵی 2003 به‌ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمی به‌عسیان رووخاند و عێراقیان به شێوه‌یه‌كی نوێ داگیركرد، هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یانگووت پرۆسه‌ی ئازادی، هێزه دژبه‌ره‌كانی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌یانگووت داگیركه‌ری و بۆ ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌و داگیركه‌ریه بوونه‌وه.
داگیركه‌ری ئه‌مریكا بۆ عێراق سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن گرووپه توندئاژۆ سوونیه‌كان په‌سند نه‌كرا، بۆیه به پێشه‌نگایه‌تی گرووپی ئه‌لقاعید و كۆنه به‌عسی و سه‌له‌فیه‌كان، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی چالاكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه كرد، ئه‌نجام ئه‌مریكا ناچاربوو له 2011 به‌شێكی زۆری له هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی دروست كرد، بۆ رژێمێكی ناوه‌ندگه‌رای و خۆسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌ری به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌لایه‌ن هێزه سوونیه‌كان به پێشه‌نگایه‌تی توركیا و ئه‌مریكا و ئیسرائیل و سعودیه و قه‌ته‌ر و ئیماراته‌وه، به كارهێندرا و به كۆكردنه‌وه‌ی كۆنه به‌عسی و ئه‌لقاعیده‌ی و سه‌له‌فی و نه‌خشبه‌ندی و په‌ده‌كه و ...هتد، له ئه‌رده‌ن خه‌لافه‌تی چه‌ته‌كانی داعشیان پێ راگه‌یاندن. بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عێراق و كوردی ئازادیخواز و ئه‌تنیك و باوه‌ڕیه جیاوازه‌كان بده‌ن. ئه‌نجام كاره‌ساتی داعش له 2014 تاكو 2019 بینرا چ وێرانه‌یه‌كیان دروست كرد. به‌و مه‌به‌سته جارێكی‌تر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێزه‌كانیان گه‌ڕانده‌وه عێراق و ده‌ستوه‌ردانیشیان بۆ سووریا كرد. دوای شكانی داعش نه‌مانی هیچ بسته خاكێك له‌ژێر ده‌ستی، به‌واتایه‌كیتر شكه‌ستی هاوپه‌یمانه‌كانیشی بوو، بۆیه جارێكی‌تر هێزه دژبه‌ره‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتنه جموجۆڵ. ئه‌مجاره‌یان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئێران وبه رێگای هێزه شیعه چه‌كداره‌كانی وه كوو حشدی شه‌عبی. تائاستێكی زۆر ته‌نگیان به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵچنی. ئه‌نجام ئه‌وه‌یان به ئه‌مریكا سه‌لماند كه پێویسته تا كۆتای ساڵ هێزه‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه.
دوای 2018 رێكه‌وتنی توركیا و قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ سعودیه و ئیمارات بوو به‌دوو پارچه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی یه‌مه‌ن زیاتر ده‌ركه‌وتوو، سعودیه پێویستی به‌وه هه‌بوو كه ئه‌و به‌ره سوونیه به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌ویه‌كانی ئێرانیش بێ له یه‌مه‌ن، به‌سه‌رۆكایه‌تی حوسیه‌كان. ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان توركیا و ئێران و قه‌ته‌ر و رووسیا هه‌بوو رێگه‌ی نه‌دا توركیا به‌شداری ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی سعودیه ببێ، هه‌مانكات توركیا له‌و قۆناخه‌وه به‌ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تی چه‌ته‌كانی داعش و به‌ره‌ی نووسره و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی چه‌ته‌ی له سووریا و عێراق پێسپێردراو كۆیكردنه‌وه‌و به‌رامبه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردی به‌كارهێنان، سه‌ره‌تاش به داگیركردنی عه‌فرین، پاشانیش گرێسپی و سه‌رێكانی. دیسان توركیا ئه‌و هێزه چه‌تانه‌ی پاشماوه‌ی داعش، له لیبیا و ئه‌زربایجان و ده‌ریای سپیش به‌كاردێنێت، له به‌هاری ئه‌مساڵیشه‌وه به‌شێكێان ده‌ربازی شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر گه‌ریلا كراون له حه‌فتانین و زاپ و ئاوه‌شین و مه‌تینان، گومان ده‌كرێت ئه‌و گوندانه‌ی سنور كه په‌ده‌كه فرۆشتوونی به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، ئه‌و چه‌تانه‌ی لێ به‌جێبكرێ، تاكو به‌ته‌واوی باكوور و باشووری كوردستان لێكجیا بكاته‌وه.
له‌ئێستا توركیا سه‌رۆكایه‌تی هێزه چه‌ته‌كان ده‌كات له شه‌ڕه‌ی زه‌مینی، له ئاسمانیشه‌وه به رێگای ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی ناتۆوه له په‌لامار و داگیركه‌ریه‌كانی به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌شمان بینی كه ئه‌مریكا و توركیا رێكه‌وتوون و بۆ ئه‌وه‌ی تیكۆشانی ئازادی گه‌لی كوردستان له كه‌سایه‌تی په‌كه‌كه له‌ناوببه‌ن و وه‌ك چۆن له ئه‌فغانستان هه‌موو كه‌لوپه‌له سه‌ربازی و هێز و تواناكانی راده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان كردووه، ده‌یه‌وێ له عێراقیش راده‌ستی په‌ده‌كه‌ی بكات، چونكه هێزه ئیسلامیه‌كان چانسی گه‌وره بوون و سه‌ركه‌وتنیان نییه له كوردستان.
ئه‌مریكا و توركیا و په‌ده‌كه رێكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بۆشایه‌كانی دوای ئه‌مریكا له عێراق و سووریا پڕبكه‌نه‌وه، نمونه‌ی رێكه‌وتنیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌ده‌كه بۆ شه‌نگال له 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 له‌به‌رچاوانه، تاكو دواین هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال له 2ی ئه‌یلولی 2021 به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌ده‌كه‌یه بۆ شه‌نگال. هێزێك كه له ده‌ره‌وه‌ی دوژمنایه‌تی هیچ كارێكیتری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و شه‌نگال نه‌كردووه، ده‌یه‌وێت به پشتیوانی توركیا و ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه شه‌نگال. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال په‌ده‌كه و هێزه چه‌كداره‌كانیان ناوێت، بۆیه رۆژانه توركیا و په‌ده‌كه به بۆمباران و پیلانگێڕی، ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال تێكبشكێن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ داگیركردنی. بۆیه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌ده‌كه و توركیا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شه‌نگال له راستیدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ریه، پێویسته خه‌ڵكی شه‌نگال به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه رێگا نه‌ده‌ن جارێكتر هێزه‌كانی په‌ده‌كه - توركیا وه‌ك تاڵیبان بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال و شه‌نگال داگیربكه‌نه‌وه.
به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، ئێران و هێزه شیعه‌كان له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن، چاوه‌ڕێن ئه‌وه‌ن ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ دروست ببێ. شیعه‌كانی عێراق له به‌ر رێكه‌وتنی ئێران و توركیا، به‌ئاشكرا رووبه‌ڕووی داگیركه‌ریه‌كانی توركیا له باشووری كوردستان و هێرشه ئاسمانیه‌كانی سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور نابنه وه، ئه‌مه‌ش دووریه‌تی ئه‌و هێزانه ده‌رده‌خات. دواین لێدوانی هادی عامری چه‌نده له دڵه‌وه ده‌گووترێت جێگای گوومانه، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نزیك بوونه‌ته‌وه.
په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر، هیچ ئیراد و هێزێكیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان نیشان نه‌داوه له دژی داگیركه‌ریه‌كانی توركیا، هه‌تا كازمی و بارزانیه‌كان بوونه‌ته به‌شێك له‌و داگیركه‌ریه‌یی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا و هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال و مه‌خمور و پێنجوێن به‌ڕێوه‌ده‌چن. ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیر كازمی ئه‌وه‌نده بوێریه‌شی نه‌بوو تاكو پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی له شه‌هیدانی 16ی ئابی شه‌نگال بكات كه له رێگابوون بۆچوونه دیداری جه‌نابیان. هه‌مانكات په‌ده‌كه‌ش له رێگای راگه‌یاندن و داموده‌زگا حكومیه‌كانی به‌رده‌وامه له ره‌وایه‌تی پێدانی هێرشه‌كانی داگیركه‌ری بۆسه‌ر باشوور و شه‌نگال و مه‌خمور.
هه‌ڵبژاردن بۆچیه، ده‌توانێ چ له عێراق و باشووری كوردستان بگۆڕێت؟ نزیكه‌ی بیست ساڵه عێراق وێران ده‌كرێت، له‌لایه‌ك ئه‌لقاعیده و به‌عس و داعش، له‌لایه‌كیش چه‌كدارانی شیعه، له‌گه‌ڵ دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی، له ئێستادا عێراق كه‌تۆته سه‌ر ساجی عه‌لی.
باشووری كوردستانیش ئه‌وا بۆ سی ساڵ ده‌چێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده و باوه‌ڕی و خزمه‌ت دروست نه‌بێت، سی ساڵه توركیا و په‌ده‌كه و ئه‌مریكا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه دیموكرات و پێشكه‌وتووخوازه‌كان سه‌رده‌رنێنن، هه‌مانكات هه‌ر ماوه ماوه ده‌رگای سنوره‌كانی توركیاش ده‌كه‌نه‌وه، تاكو گه‌نجان له وڵات رابكه‌ن و هیچ قه‌ناعه‌ت و باوه‌ڕیه‌ك بۆ خزمه‌ت كردن دروست نه‌بێت. یه‌نه‌كه‌ش یان خه‌ریك ده‌كرێت به كێشه ناوخۆیه‌كانی یان ئه‌وه‌تا به‌شێكیشی مه‌ست ده‌كرێت به پاره و سه‌رمایه‌و قاچاخچیه‌تی سنوره‌كان. هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئیسلامیه‌كان چاویان له‌و ئێسقانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بۆیان فڕێده‌دات، ئه‌وانه‌یتریش جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان له شێوازی بیركردنه‌وه‌و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن نییه، نمونه ئۆپۆزسیۆنی ناوپه‌رله‌مان له كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر شه‌نگال و گوندی سكین ئیراده‌ی نه‌بوو ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه شه‌رمه‌زاریش بكات. ئه‌و هێزه ئازادیخواز و رادیكاڵ و نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیانه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێناده‌ن تاكو گوزاره له خۆیان بكه‌ن.
به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی باشووری كوردستان، باوه‌ڕیان نییه به‌هه‌ڵبژاردن هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست ببێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و تابلۆیه‌یی سه‌ره‌وه سه‌یر بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ته ناتوانین باوه‌ڕمان به پرۆسه‌یه‌ك هه‌بێت كه خودی خۆیان ناتوانن هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری وه‌ربگرن، جا هێزێك نه‌توانێت له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، ئه‌و هێزه چۆن ده‌توانێت شه‌ونخونی بكات بۆ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، واز له‌وه‌بێنین كه دزی و تاڵه‌نی و ژن كوشتن و پارچه كردنی مرۆڤه‌كان له سی ساڵدا چی نه‌هێناوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ره‌ش و رووتی ئه‌و نیشتیمانه.
په‌ده‌كه و به‌ره‌ی توركمانی و نوجێفیه‌كانی موسڵ، وه‌كو پاشكۆی توركیا، هه‌رێمه‌كانی خۆیان راده‌ستی ده‌زگای میت كردوه، له‌و لایه‌نه‌وه پێویست به شاهید و سه‌لماندن نییه. به‌رپرسیاریكی یه‌نه‌كه‌ش له مه‌خمور گووتی؛ هێزه‌كانی 80ی په‌ده‌كه یارمه‌تی ده‌ری چه‌ته‌كانی داعشن له چیای قه‌ره‌چوغ. ئه‌ی باشه هێزه‌كانیتر ده‌توانن چی بكه‌ن، ئایا ده‌كرێ ئیراده‌یه‌كی نیشتیمانی و دیموكراتی به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان نیشانبده‌ن و به‌ره‌ی داگیركه‌ری له باشوور پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌و تێكیبشكێنن؟ ئه‌وه‌یان پرسیاره گه‌وره‌كه‌یه، ئه‌گه‌رنا توركیا و ئێران وه‌ك سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌كان، باشووری كوردستان له نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، بێگومان له‌ئێستا په‌ده‌كه وه‌ك سه‌رباز و سیخوڕ و به‌ره‌ی پشته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا هه‌ڵده‌سوڕێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هێزه‌كانیتر چی ده‌كه‌ن؟ له‌ئێستادا سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه له‌به‌رمبه‌ر ئه‌و هێزه داگیركه‌ری و نانیشتیمانی و نا دیموكراتیه، به‌ره‌ی دیموكراتی و نیشتیمانی و ئازادیخوازی خۆی رابگه‌یه‌نێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی ببێته‌وه، چونكه ئه‌وانه هیچ ره‌وایه‌تیان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه نه‌فره‌تی لێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه له باشوور تێكبشكێن، ئه‌وا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموكراتیانه‌ی شه‌نگال مسۆگه‌ر ده‌بێ، له رۆژئاوا داگیركه‌ری هه‌ناسه‌ی له‌بر ده‌بڕێت و پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ش ده‌بێت بۆ هێزه ئازادیخوازه‌كانی وه‌ك هه‌ده‌په‌ش له باكووری كوردستان و توركیا. بۆیه ناكرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی له‌و رێكه‌وتنه یان به‌ره‌یه بكرێت كه توركیا و په‌ده‌كه و نوجیفیه‌كان و به‌ره‌ی توركمانی پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ویلایه‌تی موسل بگه‌ڕێنه‌وه ژێر چه‌پۆكی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و ئه‌ردۆغان ئیمپراتۆریه‌ته عوسمانیه نوێكه‌ی له‌سه‌ر رابگه‌ینێ. واتا به‌ره‌ی دووه‌م كه به‌ره‌ی ئازادی و دیموكراتی و نیشتمانیه، چانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتری هه‌یه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌موو پێكه‌وه به‌یه‌ك ده‌ست رووبه‌ڕووی ئه‌و داگیركه‌ری ببینه‌وه. ئه‌گه‌رنا چه‌ندین هه‌ڵبژاردنیتریش ناتوانین چاوه‌ڕێی هیچ گۆڕانكاریه‌كیتر ببین، وه‌ك چۆن سی ساڵه له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ داین. ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێبین به‌بێ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داگیركه‌ری و هێزه به‌كرێگیراوه‌كان ئه‌وا ده‌توانین به‌هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری بكه‌ین له خه‌یاڵ به‌ولاوه هیچیتر نییه. چونكه پرس ته‌نها گه‌نده‌ڵی و كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی پرۆژه و پرۆسه‌ی خزمه‌تكردن نییه. ده‌بێ هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی خۆیان به ركابه‌ری په‌ده‌كه و داگیركه‌ری توركیا ده‌زانن، به‌بێ تێكشكانی داگیركه‌ری هه‌ڵبژاردن هیچ واتایه‌كی نابێت.
ف.ق