هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی تورك تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات
هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناتوانێت پێشڕه‌وی بكات و له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی هێزه‌كانمان هه‌موو رۆژێك ده‌یان جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان و تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌په‌گه: ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناتوانێت پێشڕه‌وی بكات و له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی هێزه‌كانمان هه‌موو رۆژێك ده‌یان جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان و تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "سوپای توركی داگیركه‌ر له به‌رامبه‌ر به‌رخودان و چالاكییه مێژوویه‌كانی هێزه‌كانمان، گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت. سوپای توركی داگیركه‌ر ناتوانێت پێشڕه‌وی بكات و له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی هێزه‌كانمان هه‌موو رۆژێك ده‌یان جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان و تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات. ده‌وڵه‌تی توركی داگگیركه‌ر زۆر چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، به شێوه‌ی شه‌ڕی نائه‌خلاقی هه‌وڵ ده‌دات رێگری له شكستی خۆی بكات. له به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازه چه‌په‌ڵه‌كانی سوپای تورك چالاكی هێزه‌كانمان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ٤ داگیركه‌ر سزادران و دوو داگیركه‌ریش برینداربوون.
زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ٢٢ی گوڵاندا كاتژمێر ١٤:٢٥ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری شاخی وه‌رخه‌لێی گۆرشه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێیاندا. كاتژمێر ١٤:٣٠ به چه‌كی سوك دیسان له داگیركه‌ران درا. له‌و چالاكیانه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا و ٢ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له هه‌رێمی زاپ
له ٢٢ی گوڵاندا كاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٢٥ سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كیمیایی ١٤ جار سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهینی بۆردومان كرد. ئێواره كاتێك كه داگیركه‌ران ویستیان جارێكی تر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیادا. به هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢ی گوڵان كاتژمێر ١٤:٣٠دا هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی جه‌هه‌نمی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهینیاندا. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا. له هه‌مان رۆژدا كاتژمێر ١٦:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بێن، هێزه‌كانمان له‌وانیاندا. دوای شه‌ڕی قورسی له‌وێ داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ٢٢ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی بریندارانی به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی جیاجیا ٩ جار بۆردومان كرد و دواتر ویستیان پێشڕه‌وی بكه‌ن. له ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان داگیركه‌رێك سزادراوه و داگیركه‌ران ناچاربوون بكشێنه‌وه.
له ٢٢ی گوڵاندا سه‌رله‌به‌یانی سوپای توركی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ٥ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید تۆڵهه‌ڵدانی گۆرشه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆی بۆردومان كرد، ویستی به‌ره‌وپێش بێت. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ، داگیركه‌ران ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
٢٢ی گوڵان له نیوه‌ڕۆدا داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كورشه‌ژارۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٢ی گوڵان كاتژمێر ١٣:٠٠ داگیركه‌ران كه ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به چه‌كی قورس گوله‌باران كران. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانماندا، داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه. هه‌مان رۆژ هه‌لیكۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان كه ده‌یانویست هه‌رێمه‌كه بۆردومان بكه‌ن رووبه‌ڕووی گوله‌بارانی هێزه‌كانمان بوونه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
هێرشه داگیركارییه‌كان
سوپای توركی داگیركه‌ر به ده‌یان جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتیوشا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه به‌م جۆره‌یه:
له ٢٢ی گوڵاندا هه‌رێمه‌كانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئیچم، شه‌هید شاهین، ساجا، شاخی كاركه‌ر، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید دیدار، شه‌هید هارون، چه‌مچۆ، ره‌نچبه‌رئاغا و سیدای زاپ، له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به كاتژیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ١٩ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٢ی گوڵاندا هه‌رێمه‌كانی شاخی هه‌كاری و شاخی و ئۆرتێی هه‌رێمی مه‌تینا به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر هێڵی سنوور و ٣ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٢ی گوڵان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب