هه‌په‌گه‌: هاوڕێمان گوڵابه‌ر سیوه‌ره‌ك شه‌هیدبوو

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ گه‌ریلا دلبه‌ر كانا به‌ ناسناوی گوڵابه‌ر سیوه‌ره‌ك له‌ هه‌رێمی گاره‌ كاتێك ئه‌ركێكی راده‌په‌ڕاند، به‌ هۆی به‌فر و سه‌رماوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌نراه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌، "هاوڕێمان گولابه‌ر سیوه‌ره‌ك له‌ هه‌رێمی گاره‌ له‌ ١٧ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢دا كاتێك  ئه‌ركێكی راده‌په‌ڕاند به‌ هۆی به‌رفی زۆر و زریانه‌وه‌ شه‌هیدبوو. هاوڕێمان گولابه‌ر كه‌ پڕ له‌ خۆشه‌ویستی خاك و جوگرافیای كوردستان بوو، بۆ ئێمه‌ ئازارێكی به‌سوێیه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی سروشتیدا شه‌هیدبووبێت. ئێمه‌ وه‌فاداری یادی هاوڕێمان گولابه‌ر ده‌بین و به‌ڵێن دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خه‌ون و خۆزگه‌ی ئه‌و بۆ كوردستانی ئازاد به‌ دڵنیاییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".

له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلا شه‌هیده‌ هاتووه‌:

ناسناو: گوڵابه‌ر سیوه‌ره‌ك

ناو و پاشناو: دلبه‌ر كانات

شوێنی له‌دایكبوون: مێرسین

دایك - باوك: قودره‌ت – عه‌بدولقادر

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢/ گاره‌

 

 

 

له‌سه‌ره‌تادا بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێمان گوڵابه‌ر، سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی وڵاتپارێزی سێوه‌ره‌ك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب