هه‌په‌گه‌: له‌ سه‌رحه‌د هیچ زیانێك به‌ر گه‌ریلاكان نه‌كه‌وت، له‌ زستاندا ١٣ داگیركه‌ر سزادران

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ له‌ مانگه‌كانی زستاندا له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا لانیكه‌م ١٣ داگیركه‌ر سزادراون. هه‌په‌گه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ٩ی مانگدا ١١ گه‌ریلا شه‌هید بووبن.

راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"هێزه‌كانمان له‌ سه‌رحه‌د له‌ زستاندا له‌ دژی داگیركه‌ران چالاكی به‌هێزیان كردووه‌. میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌یویستووه‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ باكوری كوردستان ببینێت و بۆ رای گشتی نه‌گواستوه‌ته‌وه‌.

هێزه‌كانمان به‌ هۆی بارودۆخی زستانه‌وه‌ ئێستا زانیارییان راگه‌یاندووه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ ئه‌یاله‌تی سه‌رحه‌د ئه‌م چالاكیانه‌ كراون:

له‌ ١٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ دا له‌ گۆڕه‌پانی ده‌میركاپی له‌ هه‌رێمی گلیداغ هێزه‌كانمان یه‌كینه‌ شاراوه‌كانی داگیركه‌رانیان بینی و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كینه‌یان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، له‌ ١٩ی تشرینی دووه‌م كاتژمێر ١٥:٣٠ تیمه‌كانی گه‌ریلامان له‌و یه‌كینه‌یان دا. له‌وێ سێ داگیركه‌ر سزادران، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون. داگیركه‌ران دواتر بریندار و مردووه‌كانیان به‌ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ گواسته‌وه‌.

له‌ ١٣ ی شوباتی ٢٠٢٢دا له‌ گلیداغ هه‌رێمی ده‌میركاپی جموجۆڵی سیخوڕی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ستیپێكرد. ٢٠ شوبات كاتژمێر له‌ نێوان ٠٨:٠٠- ٠٩:٣٠ ئه‌و شوێنه‌ی هێزه‌كانمان وه‌ك بنكه‌ له‌و هه‌رێمه‌ به‌كاریان ده‌هێنا پێنج جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ بۆردومان كرا. هه‌مان رۆژ به‌ پاڵپشتی هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و له‌ رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری سكۆرسكیه‌وه‌ ٢٥ داگیركه‌ریان له‌ گۆڕپانه‌كه‌ دانا، ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیان هێنایه‌ هه‌رێمه‌كه‌ و له‌ سێلاوه‌ گه‌مارۆیاندا. له‌ ٢٥ی شوباتیشدا داگیركه‌ران به‌ حه‌فاره‌، شۆفڵ و ئامێری گه‌وره‌ كیلۆمه‌تر و نیو هاتنه‌ پێشه‌وه‌  گه‌یشتنه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌ی پێشتر هێزه‌كانمان به‌كاریان ده‌هێنا. هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ تاكتیكی سابوتاژ و به‌ ١٥ بۆسه‌ی جیاجیا له‌ یه‌ك كاتدا له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا كه‌یوستیان بچنه‌ بنكه‌ی كۆنی هێزه‌كانمان. له‌وێ زیاتر له‌ ١٠ داگیركه‌ر سزادران. له‌و چالاكیه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ چه‌ند رۆژێكی خایاند هێزه‌كانمان هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وت.

له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری درۆ كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورك داویه‌تیه‌ میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی تورك كه‌ گوایه‌ له‌ ٩ی گوڵانی ٢٠٢٢ له‌ گلیداغ ١١ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی تورك سیناریۆی  قاره‌مانێتیه‌كی ساخته‌ی پێشكه‌ش كرد. به‌ڵام پاڵپشت به‌و زانیاریانه‌ی كه‌ هێزه‌كانمان له‌ هه‌رێمی سه‌رحه‌د رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ هێزه‌كانمان له‌ شوێنی خۆیان به‌ هێزن، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هیچ زیانێكمان به‌رنه‌كه‌وتووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گورزی قورس له‌ داگیركه‌ران دراوه‌ و ئه‌و سیناریۆیه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هۆنراوه‌ته‌وه‌، پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌. ئاشكرابوو كه‌ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ كه‌ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوو، به‌ ته‌واوه‌تی بێ ئه‌نام بووه‌ و به‌ سه‌دان داگیركه‌ر، كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، هه‌لیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌شداربوون، پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌. ئه‌و رووداوه‌ جارێكی تر سه‌لماندی كه‌ سام و شكۆی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان چه‌نده‌ ترسی خستووه‌ته‌ دڵی داگیركه‌ران".

هـ . ب