هه‌په‌گه: له زاپ و ئاڤاشین ١٠ داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌اند، كه له باشوری كوردستان له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك چالاكی ئه‌نجامدراوه و له‌و چالاكیانه‌دا ١٠ داگیركه‌ر سزادراون.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) رایگه‌اند، كه له باشوری كوردستان له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك چالاكی ئه‌نجامدراوه و له‌و چالاكیانه‌دا ١٠ داگیركه‌ر سزادراون.
ناوه‌ندی چه‌په‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی زاپ و ئاڤاشیندا سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌موو توانای ته‌كنه‌لۆژیایی خۆیشی به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه له چالاكیه‌كاندا ١٠ داگیركه‌ر سزادراون.
هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكیهكانهوه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ١٨ی گوڵاندا كاتژمێر ١٧:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان به چه‌كی كیمیایی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ بۆردومان بكه‌ن. هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا داگیكهر ناچاربوون تا ئاستێك بكشێنه‌وه.
١٨ی گوڵان له كاتژمێر ١١:٠٠ و ١٨:٠٠دا سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی ١١ جار بۆردومان كرد.
له هه‌رێمی زاپ
١٨ی گوڵان له كاتژمێر ٢٠:٠٠دا هێزه‌كانمان له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری شاخی جه‌هه‌نه‌می سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چیاڕهشیاندا. له ١٩ی گوڵان كاتژمێر ١٢:٠٠دا كاتێك كه داگیركه‌ران له جموجۆڵدابوون، هێزه‌كانمان به نارنجۆك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێ دوو داگیركه‌ر برینداربوون.
١٨ی گوڵان كاتژمێر ١٢:٣٠ داگیركه‌ران ههوڵاندا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان بكن. هێزه‌كانمان به چه‌كی كه‌سی له داگیركه‌رانیاندا و له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی گوڵان كاتژمێر ٠٤:٥٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ته‌قه‌مه‌نی دابنێن. هێزه‌كانمان له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا و له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٩ی گوڵان له نیوه‌ڕۆدا هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی بریندارانیاندا.
له راگهیهنراویكی ١٩ی گوڵاندا ئێمه زانیاریماندا كه ته‌رمه‌كانی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئێمه‌دان. ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له ١٩ی گوڵان كاتژمێر ١٠:٣٠ تا ٠٧:٠٠ به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بچن و ته‌رمه‌كانیان ببه‌نه‌وه. ئه‌و داگیركه‌رانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه یه‌ك یه‌ك كرانه ئاماند و سیچ داگیركه‌ر سزادران. ته‌رمی به‌شێك له داگیركه‌ران له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزهكانماندان. داگیركه‌ران كه هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ١٥:٣٠ ویستیان هێرش بكه‌ن، به چه‌كی كه‌سی كرانه ئامانج و له‌وێ سیچ داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی گوڵان كاتژمێر ١٦:٠٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ٢ جار به ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٩ی گوڵان كاتژمێر ٠٦:٤٥ و ٠٩:٤٥ داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه سێ جار كرانه ئامانج. هه‌روه‌ها جار جار پێكدادان هاته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌ی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران نه‌یانتوانی بێنه پێشه‌وه و هه‌نگاوێك كشانه‌وه.
١٩ی گوڵان كاتژمێر ٢١:١٥- ٢٢:٠٠ سوپای توركی داگیركه‌ر گۆرشهپانهكانی شه‌هید هارون و شه‌هید دیداری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕهژارۆیان بۆردومان كرد و جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر له‌وێ هاته ئاراوه.
١٩ی گوڵان سوپای توركی داگیركه‌ر ١٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، شه‌هید به‌رخودان و شه‌هید ههورێیان بۆردمان كرد.
هه‌په‌گه له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیش ئه‌م زانیاریه‌ی بلاوكرده‌وه: "سوپای تورركی داگیركه‌ر به ده‌یان جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و كاتیوشا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.
زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
١٩ی گوڵان شاخی ئامێدی، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شه‌هید هارون له هه‌رێمی زاپ. هه‌رێمه‌كانی چه‌مچۆ، گوندی ره‌نجبه‌ر ئاغا و شه‌هید دیدار به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرشبه‌ر له سه‌ر هێڵی سنوور و ١٥ جاریش به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی كران.
١٩ی گوڵان له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر هێڵی سنووره‌وه شاخی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا به كاتیوشا و ٩ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
١٩ی گوڵان له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه داوێنی شاخی شهكیفی هه‌رێمی خواكورك به كاتیوشا بۆردومان كرا.
هـ . ب