هه‌په‌گه‌: شه‌هیدانی كاتۆ به‌رخودانێكی ئه‌فسانه‌ییان نیشاندا

هه‌په‌گه‌ شه‌هیدانی كاتۆی به‌ رێزه‌وه‌ یادكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "هه‌ڤالانمان راپه‌رین، روكه‌ن، بارین، ئاڤاشین و زنارین له‌ چیای كاتۆ به‌رخودانێكی ئه‌فسانه‌ییان نیشاندا، به‌ قاره‌مانی شه‌ڕیان كرد و تێكۆشانێكیان خوڵقاند كه‌ ئێمه‌ هه‌موو كات پێی سه‌ربه‌زین"

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی ٥ گه‌ریلا كه‌ ساڵی ٢٠١٧ له‌ كاتۆ شه‌هیدبوون راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا باس له‌م بابه‌تانه‌ كراوه‌:

" له‌ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧دا سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ چیای كاتۆی ئه‌لكێ ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردبوو. له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران شه‌ڕ كرا و له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵانمان راپه‌رین، روكه‌ن، بارین، ئازاشین و زنارین به‌ قاره‌مانێتی شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. ئێمه‌ له‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان، یادیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ تێكۆشانی خۆمان یادی ئه‌وان به‌ زیندویی رابگرین.

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: راپه‌رین ئامه‌د

ناو و پاشناو: ئایسه‌ڵ ئۆیونلو

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك- باوك: حه‌سره‌ت- مه‌حمود

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: نیسانی ٢٠١٧/ كاتۆ ژیركا

 

ناسناو: روكه‌ن گه‌ڤه‌ر

ناو و پاشناو: لالیهان ئاسڵان

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك: شیرین- هادی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: نیسانی ٢٠١٧/ كاتۆ ژیركا

 

ناسناو: بارین شیلان

ناو و پاشناو: شه‌مسێ عه‌لی

شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ

ناوی دایك- باوك: سادیقه‌ ئیسماعیل

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: نیسانی ٢٠١٧/ كاتۆ ژیركا

 

ناسناو: ئاڤاشین چراڤ

ناو و پاشناو: سه‌رهڵدان ئه‌رده‌م

شوێنی له‌دایكبوون: سێرت

ناوی دایك- باوك: سوره‌ییا- سه‌لاحه‌دین

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: نیسانی ٢٠١٧/ كاتۆ ژیركا

 

ناسناو: زنارین ئارژین

ناو و پاشناو: په‌لدا ئاكداغ

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك- باوك: فاتمه‌ - یوسف

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: نیسانی ٢٠١٧/ كاتۆ ژیركا

جه‌نگاوه‌رانی ژنی بوێر هه‌ڤاڵان راپه‌رین، روكه‌ن، بارین، ئاڤاشین و زنارین له‌ چیاكانی كاتۆ به‌رخودانێكی ئه‌فسانه‌ییان نیشاندا، به‌ قاره‌مانی شه‌ڕیان كرد و تێكۆشانێكیان هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ ئێمه‌ هه‌موو كات پێی سه‌ربه‌رزبین. ئه‌م به‌رخودانه‌ مێژووییه‌ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان، سوپای ژنانمان و تێكۆشانی ژنی ئازاد گه‌وره‌ ده‌كات و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی.

سه‌ره‌تا له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هه‌ڤاڵانی قاره‌مانمان، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو ژنانی كورد و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب