هێلین ئومید: گه‌ریلا داگیركه‌ران سزاده‌دات
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌ریلا له زاپ و ئاڤاشین شه‌ڕێكی به شكۆ ده‌كه‌ن، داگیركه‌ران سزا ده‌ده‌ن و وتی، سوپای تورك پاڵنه‌ری نه‌وه‌ده‌كانی نه‌ماوه.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌ریلا له زاپ و ئاڤاشین شه‌ڕێكی به شكۆ ده‌كه‌ن، داگیركه‌ران سزا ده‌ده‌ن و وتی، سوپای تورك پاڵنه‌ری نه‌وه‌ده‌كانی نه‌ماوه.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه هێلین ئومید به‌شداری به‌رنامه‌ی تایبه‌تی مه‌دیا هه‌به‌ر تی ڤی بوو و شه‌ڕی گه‌ریلای له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر باشوری كوردستان هه‌ڵسه‌نگاند.
‘ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ئێستا تێده‌كۆشن، مێژوو ده‌نوسنه‌وه‘
هێلین ئومید سه‌ره‌تا به رێز و خۆشه‌ویستییه‌وه سڵاوی له‌و گه‌ریلایانه كرد كه له زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا و خواكورك شه‌ڕ ده‌كه‌ن و وتی، "هه‌ڤاڵان مێژوو ده‌نووسنه‌وه. رێبه‌رایه‌تی له پارێزنامهیهكیدا ده‌ڵێت، ‘مێژوو چه‌كێكه كه به‌رده‌وام به‌كاردێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه چه‌كه‌كه نییه، گرنگ ئه‌و په‌نجه‌یه كه به‌سه‌ر پهلهپیتكهوهیه‘. واته ئه‌وان ئێستا ئه‌و ده‌ست و پهنجهیهن كه مێژوو ده‌نوسنه‌وه".
هێلین ئومید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌نجامی ئه‌و راستیه دواتر ئاشكرا ده‌بن و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆ له كۆمه‌ڵگای كورد، مرۆڤایه‌تی گه‌لان ده‌كات، خۆی كاریگه‌ری داناوه. هه‌ر بۆیه ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، هه‌ڤاڵانمان شه‌ڕێكی تۆڵهسهننهوهی شكۆمه‌ندانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. داگیركه‌ران، پاكتاوكاران، كۆلۆنیالیسته‌كان سزاده‌ده‌ن. له چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنیشدا به‌و جۆره نیشان ده‌درێت، خۆی له خۆیدا ئه‌وه راسیهكه. به راستیش مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه له ئێستاوه په‌شیمان بوونه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر به روونی سه‌نج بده‌ین، زیاتر ده‌نگیان لێوه‌نایات. چاپه‌مه‌نی تورك كه‌متر باسی ده‌كات، شوێنێكی به‌رفراوان نیشان نادات. ئه‌گه‌ر به راستیش ئه‌نجامیان به‌ده‌ستبهێنایه ئاخۆ به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد؟ ناوێكی به‌و جۆره‌یان لێ‌كرد، وتیان ‘وتیان ئۆپراسیۆنی په‌نجه- قفڵ‘. به‌و ئۆپراسیۆنه به گوێره‌ی خۆیان ویستیان شه‌ڕ له دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان، شه‌ڕ له دژی په‌كه‌كه و گه‌لی كورد بگه‌یه‌ننه به‌رزترین ئاست. ئامانجێكی به‌و جۆره‌یان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان لێره ئاسێ بوون. ده‌توانم ئه‌وه بڵێم. واته دۆخه‌كه تائێستا به‌م جۆره‌یه. سوپای تورك لێره ئاسێ بووه. ناتوانێت به‌ره‌و پێش بێت، ناتوانێت هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت، ناشتوانێت هه‌نگاو بنێت".
‘سوپای داگیركه‌ری پاكتاوكه‌ر ناتوانێت به پاره ئه‌م شه‌ڕه سه‌ربخات‘
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد، كه شه‌ڕ له ئێستاوه گۆڕدراوه بۆ سێندرۆم و وتی، "سوپای تورك له خۆیدا له‌م شه‌ڕه‌دا پاڵنه‌ره‌كانی پێشووی له‌ده‌ستداوه. هانده‌ر و پاڵنه‌ری ساڵانی ١٩٩٠ بوونی نییه. ئێوه ده‌زانن بونیاتی سوپاشیان تێكداوه. گۆڕیویانه بۆ سه‌ربازی به پاره. به پاره تۆڕێكی كوشتن دروست كراوه. ئه‌م هێزه بێ به‌ش و داماڵراوه له پێوانه ئه‌خلاقییه‌كان. كه‌سێك كه خاوه‌نی ئامانجی به‌رز نه‌بێت ناتوانێت له‌م شه‌ڕه‌دا خۆی بگرێت. په‌كه‌كه خاوه‌نی ئامانجی گه‌وره‌یه، گه‌ریلاش له ئاستی ئه‌وینداربوونی ئازادی و ئه‌و ئامانجانه دڵسۆزه، هه‌ر بۆیه به‌رگه ده‌گرێت. ئه‌گینا كه‌س نه‌یده‌توانی به‌رگه بگرێت. به پاره ناتوانن ئه‌و كاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. به پاره ناتوانن ئه‌م شه‌ڕه سه‌ربخه‌ن. ئه‌و راستیه له مێژوودا سه‌لماوه. سه‌رمایه‌داری سیستمێكی به‌و جۆره‌یه كه ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك، هه‌موو كه‌سێك به پاره بكڕێت. توركیا به ته‌واوه‌تی خۆی راده‌ستی سه‌رمایه‌داری كردووه. له راستیدا فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په ناوی شه‌ڕی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌دارییه له دژی گه‌لان. رێبه‌رایه‌تیش ئه‌وه‌ی وت، ‘سه‌رده‌می پاره-فه‌رمانده‌ییه‘. ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك به فه‌رمانده‌یی پاره به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
هێلین ئومید سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر شه‌هیدبوونی گه‌ریلا و وتی، "ئه‌وه له سروشتی شه‌ڕدا هه‌یه. به‌ڵام ئێمه هێزێكی گیانبازین. په‌كه‌كه هێزێكی فیداییه. گه‌ریلا هێزێكی فیداییه. له ناو په‌كه‌كه‌دا فه‌لسه‌فه‌ی " ژیان ده‌بێت ئازاد بێت، یان با هه‌ر نه‌بێ" له ئارادایه. رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه به‌م جۆره ده‌ستنیشان كرد. ژیان یان ئازادانه و به ئازادی بێت یان با هه‌رگیز نه‌بێت. بهپێناسهكردنی پاكتاوكاری ژیان به پاكتاوكراوی به واتای داماڵینه له مرۆڤبوون. وه‌ك گه‌لێك ئه‌گه‌ر ئێوه دۆخه‌كه‌ی له ئاستی پاكتاوكردندا پێناسه ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ریدا هیچ ناكه‌ن، له‌و كاته‌دا ئێوه له مرۆڤبوون داماڵدراون. له رووی ئه‌خلاقیه‌وه داده‌ماڵرێت. كۆمه‌ڵگای كورد، گه‌نجان و ژنانی كورد داماڵرانێكی به‌و جۆره قبوڵ ناكه‌ن. نیشانه‌ی به‌رجسته‌ی ئه‌وه ئه‌مڕۆ له ئاڤاشین و زاپ له شه‌ڕدا ده‌بینرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م شه‌ڕه هێنده‌ی تر درێژخایه‌نتر ده‌بێت و تا ئه‌نجامی لێوه‌ربگیرێت به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌نجامه‌كانیشی به‌رفراوان ده‌بن. وه‌ك هه‌ڤاڵانیشمان وتیان، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له زاپ تێكه‌چێت. واته لێره تێكده‌شكێت. هه‌موو كه‌س ئێستا چاودێری ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن. هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌كان. جه‌مسه‌ره ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كان له ناو توركیا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن. گه‌لیش چاودێری و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامه‌كانی به‌رفراوان ده‌بن".
‘گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شه‌ڕ توركیا و باكوری كوردستانه‘
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد، كه لایه‌نی هه‌ره گرنگی ئه‌م شه‌ڕه له باكوری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به‌و جۆره درێژه‌ی پێدا: " شه‌ڕ ته‌نیا له ئاڤاشین و زاپ نییه. لێره‌دا نابێت هه‌ڵه بكرێت، هه‌ڵسوكه‌وتی به‌و جۆره ده‌بێت راستبكرێنه‌وه. فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په هه‌وڵ ده‌دات كه‌شێكی به‌و جۆره بخوڵقێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیا به ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه، له ناوخۆ بێده‌نگی هه‌یه، هه‌موو شت ئارامه، هه‌موو شت جێگیر كراوه، ته‌نیا قه‌یرانی ئابووری ماوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌وه ده‌خاته رۆژه‌ڤه‌وه. به‌ڵام دۆخه‌كه به‌و جۆره نییه. گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شه‌ڕ توركیا و باكوری كوردستانه. شه‌ڕی سه‌ره‌كی له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له باشور به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌و جۆره دیاره. به‌ڵێ له باشوریش شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا گۆڕه‌پانێك نه‌ماوه‌ته‌وه كه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تێدا نه‌بێت. هێشتاش به‌رده‌وامه. بۆ نمونه به‌ر له چه‌ند رۆژ وتیان له لجێ ئۆپراسیۆن ده‌ستپێده‌كات. له سه‌رحه‌د ئه‌نجامدرا. له بۆتان ئه‌نجام درا. له ناوچه جیاجیاكانی بۆتان ئه‌نجامدرا. هه‌ر بۆیه شه‌ڕ له ناو باكوری كوردستان، له ناو توركیادایه".
هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد، كه له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته هه‌موو كه‌س به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات و وتی، "به‌ڵێ ئێمه له قۆناغێكی به‌م جۆره‌ی شه‌ڕداین كه چاره‌نووسسازه. له‌م قۆناغه‌دا ئێمه نوێ و تازه نیین، به‌ڵام ئێمه له قۆناغێكی گرنگ و خۆبهڕێوهبهرداین. له ئاستی ئێستادا پێویسته شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت. ئه‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن ویژدان، هه‌موو مرۆڤێكی دیموكرات و شه‌یدای ئازادییه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن، ‘من ئازادیم ده‌وێت، ناسنامه‌م ده‌وێت، دیموكراسیم ده‌وێت‘ نابێت كه له جێی خۆیان بوه‌ستن. یان بڵێن ‘من پاكتاو قبوڵ ناكه‌ن، من به شكۆ و ناسنامه‌وه ده‌ژیم‘ نابێت له شوێنی خۆی ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت".
هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد له باكوری كوردستان، له توركیا پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌ركه‌كانی تێكۆشانی خۆی جێبه‌جێ بكات و وتی، "پێویسته هه‌موو كه‌س به گوێره‌ی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ تێبكۆشێت، به‌پێی ئه‌وه شه‌ڕ بگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگا. واته كات كاتی وه‌ستان نییه".
‘هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ندانه بژین پێویسته هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌ڕه نیشان بده‌ن‘
هێلین ئومید رایگه‌یاند، كه ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێكی مێژووییه، ئه‌وه به‌ڕێوه‌چوونی ساڵی ٢٠٢٣ دیاریده‌كات و وتی، "٢٠٢٣ بۆ دوڵه‌تی تورك مێژوویه‌كی زۆر گرنگه. ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاكتاوی كوردان سه‌ر له نوێ كۆمار دابمه‌زرێننه‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای قڕكردن ده‌یانه‌وێت سه‌ر له‌نوێ دایبمه‌زرێننه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئاشكرا ده‌ڵێن. له سه‌روبه‌ندی ساڵی ٢٠٢٣ ئێمه به هه‌ڵوێستی شه‌ڕ و تێكۆشانمان له ساڵی ٢٠٢٢ نیشانماندا، ده‌مانه‌وێت كه توركیا دیموكراتیك و كوردستانیش ئازاد بكه‌ین. هه‌ربۆیه ئه‌و مامه‌ڵه و هه‌ڵوێسته‌ی كه شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌بینێت، پێویست ده‌ستبه‌جێ له ئارادا نه‌مێنێت. پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن و به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له دوژمن بده‌ن. ته‌نیا به چه‌ك له دوژمن نادرێت. زۆر شێوازی جیاجیای لێدان هه‌ن. بۆ نمونه بۆچی له ئێستادا له باكور سه‌رهه‌ڵدان نه‌بێت. بۆچی جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت. به راستیش چیمان ماوه تا له‌ده‌ستی بده‌ین؟ دوای ئه‌وه‌ی هه‌بوون، ناسنامه و شكۆی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌ده‌ستدا، چیمان بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ چ ئابورییه‌ك ده‌مێنێته‌وه. ئابوری و ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكییان پێكه‌وه هه‌یه. واته‌ی په‌یوه‌ندی به شێوه‌ی ژیان و دیموكراسیه‌وه هه‌یه".
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه هێلین ئومید باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له باكوری كوردستانن، ژنان، گه‌نجان، هه‌مووان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌یه‌كی جوان و به شكۆدا به شێوه‌یه‌كی ئارام بژین، پێویسته له دژی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
هـ . ب