هەنگاوی ئەفسووناوی ١٥ی تەباخ
ئەوانەی لە دەرگەی بەقاعەوە بەرەو چیاکانی کوردستان دەستیان بە جووڵە کرد، ئەمجارە خاکەکەیان کە بە نەفرەت لێکراو دادەنرا، کردە پەرستگایەکی پیرۆز. ١٥ی تەباخ وەک گۆچانێکی ئەفسووناویی نەفرەتی کردە پیرۆزی.
ئەوانەی لە دەرگەی بەقاعەوە بەرەو چیاکانی کوردستان دەستیان بە جووڵە کرد، ئەمجارە خاکەکەیان کە بە نەفرەت لێکراو دادەنرا، کردە پەرستگایەکی پیرۆز. ١٥ی تەباخ وەک گۆچانێکی ئەفسووناویی نەفرەتی کردە پیرۆزی.
بە ٤٠ـەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخ نزیک دەبینەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانەوە بە شۆڕشی ژیانەوە پێناسە دەکرێت و هەموو ساڵێک لە چیا ئازادەکانی کوردستان وەک "جەژنی گەریلایی" پیرۆز دەکرێت.
هەر لەو سەنگەرانەی کە بە بەرد دروستکرابوون تا دەگاتە سیستەمی ژێرزەمینی بێوێنە، لە شەڕی "کۆزکان" تا دەگاتە بەرخۆدانی تونێلەکانی شەڕەوە، لە هەڵکوتانە سەر بارەگاکانەوە تا ئەو چالاکیانەی بە ئامێری ئاسمانی، لە تابووری باهۆزەوە تا دەگاتە گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە ئاستی شۆڕشدا، هەنگاوی زۆر نراوە. تێکۆشانی چەکداری ئێستا لە شکۆمەندانەترین پرۆسەی کوردستاندایە. ٤٠ ساڵە شەڕی ئازادی بەردەوامە، کاتێک گەل دەستکەوتەکانی تێکۆشانی گەریلایی دەبینن، دەپرسن لە کوێوە گەیشتووتە ئێستا؟ ئەم قسانە زیاتر لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی زاپ، لە تونێلەکانی شەڕدا باس دەکرد ئەو تونێلانەی کە مرۆڤ تووشی گومان دەکات کە بەدەستی مرۆڤەکان هەڵکەندرابێت. لەسەر دیواری تونێلەکانی شەڕ، نووسراوێکی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە هەیە: "هەموو بەردێک، هەموو تەختێک، هەموو شوێنێک کە مرۆڤ تێیدا نیشتەجێ بێت، زۆر بەنرخە لای من. من دەمگوت، ئەمە چەندە بەنرخە. نیشتەجێبوون لە ژێر تاشەبەردێکدا زۆر ئەفسووناوی بوو بۆ من، بینایەکی بچووکمان هەبوو، وەک خانوویەکی پیرۆز دەمبینی، بەڵام بۆمن وەک شوێنێک تایبەت و خەیاڵی بوو."
ئەم هێڵانە لەسەر دیواری ئەو تونێلانە کە هەڵکۆڵرابوون بۆ ئەوەی لەبیرمان نەچێت چۆن گەیشتینە ئەم ڕۆژانە. گەریلا هەمیشە دەزانێت بۆ کوێ دەڕوات و لەبیری ناکات کە لە کوێوە هاتووە. هەرچەندە دەرفەت و ئاسانکارییەکانی ئەمڕۆ چەند ئەوەندە گەورەترە لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر بێت، بەڵام ئەو هێشتا ئەو کەسەیە کە دەزانێت چۆن بە ڕۆحی یەکەم ڕۆژەوە بژیت. یەکەم سەنگەر چۆن دروست کرا؟ یەکەم چەک چۆن بەدەست کەوت؟ لە شەڕەکانی یەکەمدا چی ڕوویدا؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارانەدا، گەریلا دەستی بە تێکۆشان کرد، تەنانەت لە کاتێکدا چەکی مۆدێرنی بەدەستەوەیە و شەڕ دەکات، قەد ئەو جۆش و خرۆشانەی کە "کڵاشینکۆف" دروستی دەکرد لەبیر نەکردووە و بۆ هەمووان پیرۆزە، و تەنانەت کاتێک لە تونێلەکانی شەڕ و سەنگەرەکانی پڕچەکدا بە هەموو مانایەک بۆ بەرگری لە هەرێمەکەی بەرخۆدان دەکات، ئەو تاشە بەردانەی لە دۆڵی بەقاع بە قسەی سەرۆک ئاپو، پەرستگایەکی پیرۆز بوو، قەد لەبیری نەکردووە. بە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر بنەمای هەڵدانەوەی مێژوویی خۆی هەموو ئەمانەی کردە سەنگەری ژیان و تێکۆشان.
لە یەکێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی ١٩٩٠ دا دەڵێت: "من کێوێکی بچووکم لە لوبنان هەبوو. کاتێک ژوورێکی چوار دیواریان پێدام و وتیان دەتوانیت لێرە بمێنیتەوە، جیهان بوو بە ماڵی من. کاتێک کەمێک بەرەو شاخەکە ڕۆیشتم، جیهان دووبارە بوو بە هی من. ئایا مافی ئەوەم هەیە کەمێک زیاتر سەیری خوارەوە بکەم و لە دۆڵی چیاکەدا پاڵبکەوم؟ من بیرم لەوە دەکردەوە وەک سۆزێک، هیوایەک. ئەمە ئەو شتەیە کە یەکەم حەزم بۆ چیاکان هەستی پێکرد. تەنانەت چیا و ئاو و درەختیش نەبوون. بەتەواوی بیابان بوو. بەڵام هیوای ژیانێکی نوێی پێدام. پاشان کردمان به پەرستگایەکی پیرۆز. گەلەکەمان بە کۆمەڵ دەهاتن. و تەنانەت بوو بە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەمووان. ئەمە چ جۆرە چیایەکە و ژیان لەوێ چۆن پەرەی سەندووە؟"
پەکەکە پارتی بەهاکانە
لە وڵاتێکدا کە ناو بردنی وڵاتپارێزان قەدەغەیە، بەڕاستی وڵاتپارێزی هونەری ئەو کەسانەیە کە لە هیچەوە هەموو شتێکیان دروست کردووە. بچوکترین دەرفەت، بێسوودترین چەک، شوێنێک کە وەک بیابان سەیر دەکرێت، وەک دەرفەتێکی ناوازە لە دەستی ئەو مرۆڤانەدا لە هیچەوە بوو بە هەموو شتێک. بۆیە پەکەکە پارتی بەهاکانە، پارتێکی وەهایە کە بەهاکان دەخوڵقێنێ، دەیپارێزێت و بەرەوپێشی دەبات. پەکەکە پارتی ئەو کەسانەیە کە لە هیچەوە بوون دەخوڵقێنن.
شکۆمەندانەترین هەستانەوە ١٥ی تەباخە
گەورەترین ئۆپەراسیۆن و شکۆمەندانەترین پێشکەوتنی ئەوانەی کە دەیانزانی چۆن لە هیچەوە هەموو شتێک بخوڵقێنن، سەرکەوتنی ١٥ی تەباخ بوو. ئەوانەی لە دەرگەی وشک و بیابانی بەقاعەوە بەرەو چیا بەپیتەکانی کوردستان دەستیان بە جوڵە کرد، ئەم جارەیان خاکە بە نەفرەت لێکراوەکەیان کردە پەرستگایەکی پیرۆز و ١٥ی تەباخ وەک گۆچانێکی ئەفسووناوی نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ پیرۆزی. وەک ئاگری مەشخەڵێک کە هەموو شتێکی ناشرین دەسووتێنێت. خۆڵەمێشی پاشماوەی ئاگرەکە لەلایەن خوڵقێنەرانی سەردەمەوە دووبارە کردەوە بە هەویر و ئەوەی باش و جوان بوو دووبارە پێ دروست کرایەوە.
تاکە شتێکە نەگۆڕاوە ڕۆحیەتی ئاپۆییە
وا ٤٠ ساڵ بەسەر سەرکەوتنی ١٥ی تەباخدا تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ گۆچانەکەی دەستی فەرماندە عەگید بۆتە چەکی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاریخوازی لە سەرتاسەری کوردستان ئەوانەی پارچە بەردەکانی بەقاعیان لەبیر نەکردووە ئەمڕۆ لەسەر بنەمای ڕۆحی ١٥ی تەباخ لە سەدان سەنگەری شەڕدا لە سەرتاسەری چیاکانی کوردستان و بە سیستەمی ژێرزەمینی و ئاسمانی و لەو شوێن و کاتانەی کە دوژمن بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوانی ناکات ئۆپەراسیۆن دەکەن بەڵێ، هەموو شتێک دەربارەی شەڕ و گەریلا لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵدا گۆڕاوە. چەکی بەکارهێنراو، تاکتیکی سەردەم، چەمکی شەڕ، سەنگەرەکانی گەریلا، بەگشتی هەموو شتێک گۆڕاوە. تەنها یەک شت هەیە کە لەم ٤٠ ساڵی ڕابردوودا نەگۆڕاوە، ئەویش ڕۆحی ئاپۆیی بوونە کە سەرکەوتنی ١٥ی تەباخی لێکەوتەوە. ئەو هێزەی کە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر ئیرادەی شەڕ و تێکۆشانی بە مرۆڤ بەخشی، هەمان ئەو ڕۆحەیە کە ئەمڕۆش لە هەموو سەنگەرەکاندا شەڕ و بەرخۆدان دەکات و لە دڵی هەر گەریلایەکدا عەگیدێک هەیە، چونکە ڕۆحی عەگید لە چیاکانی کوردستاندا بە زیندوویی ماوەتەوە.