هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران - نوێکرایەوە-

چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ١٥ داگیرکەر تورک سزادران و چادرێکی داگیرکەرانیش تارومار کرا.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە هەرێمی زاپ و ئاڤاشین لەدژی هێرشی داگیرکەری سوپای تورک، بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. هێزەکانمان لەنێو دۆخێکی سەختدا بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەرخۆدان و شەڕ دەکەن و گورز لە داگیرکەران دەوەشێنن. سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر هێزەکانمان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە بەردەوامی تاوان ئەنجام دەدات. لەگەڵ ئەوەی داگیرکەران ٣٩ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆددان، بەڵام هیزەکانمان زۆر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ١٥ داگیرکەر سزادران و دایرکەرێکیش بریندار بوو و چادرێکی سەربازانی داگیرکەریش تارومار کرا.

هێزەکانمان لە زاپ و ئاڤاشین، لە کەسایەتی ڕێبەری نەمرمان هەڤاڵ حەقی کارەر بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار چالاکی ئەنجام دەدەن.

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین؛

١٧ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید دڵگەشی مەرڤانۆس، هێزەکانمان لەداگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی جالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

١٨ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٦:٤٥ و ١٧:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە ویستیان بە چەکی کیمیایی هێرش بکەنە سەر وەرخەڵێ، بە چەکی قورس و سابۆتاژ چالاکی ئەنجامدرا. لەئەنجامدا داگیرکەران کشانەوە.

١٨ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٨:٠٠دا سوپای داگیرکەری تورک ٢٢ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.

لە هەرێمی زاپ:

١٨ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٢:٣٠ هێزە داگیرکەرەکان ویستیان بە چەکی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران جێگیر ببن، هێزەکانمان بە سویقاست لەداگیرکەرانیاندا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا. کاتژمێر لە ١٣:٤٠ هێزەکانمان ئەم جارە لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران، هەمان رۆژ کاتژمێر ١٤:٣٠ لەداگیرکەراندرا کە ویستیان پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک جارێکی دیکە چالاکیان کرد. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. تەرمی ٢ داگیرکەرەکە لەژێر چاودێری ئێمەدا مایەوە، ئیوارەش سوپای داگیرکەری تورک تەرمەکانی گواستەوە.

١٩ی ئایار کاتژمێر ٠٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، داگیرکەران ویستیان بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی شەڕ. هێزەکانمان بە چەکی سوود لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا تەقەمەنی داگیرکەران لەناو دەستیان تەقیەوە و ٢ داگیرکەر بەسزای خۆیان گەیشتن.

١٨ی ئایار کاتژمێر ١١:١٠ چادرێکی داگیرکەران لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی شەهید بەرخۆدانی گردی شەهید شاهین، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

١٨ی ئایار کاتژمێر ١٢:٣٠ لەدژی داگیرکەران لە دەورەبەری سەنگەرەکانی شەڕی کەڤرێکونی سەر بە ئەشکەوتی برینداران، هێزەکانمان لە نزیکەوە لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی جالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران بە دوو هەلیکۆپتەر ویستیان هێرش بکەن. بە دەستوەردانی هێزەکانمانەوە بە ناچاری کشانەوە.

لە ١٨ی ئایاردا بە شەو هەلیکۆپتەرەکان ویستیان گۆڕەپانی قەلای چەمچۆ بۆردومان بکەن، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا. بەو هۆیەوە کشانەوە.

لە ١٨ و ١٩ی ئایاردا سوپای داگیرکەری تورک ١٧ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی شەهید بەرخۆدان و گۆڕەپانی گردی جەهەنەم.

هێرشی فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس

سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە ١٨ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی گردی ئامێدی، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، کارکەر، گردی ئۆرتێ، چیارەش، کورەژارۆ، ساجا، چەمچۆ، سیدا و گردی روبار بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران، هەروەها ٢٩ جاریش فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکان بۆردومانی ناوچەکەیان کرد.

١٨ی ئایار گردی هەکاری سەر بە هەرێمی مەتینا ٢ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.

١٨ی ئایار گردی شەکیفی خواکورکیش ٢ جار بە فڕۆکە بۆردومانکرا."

ف.ق