هەپەگە: ١٨ داگیرکەر سزادران

ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا، ١٨ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران. ھاوکات ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری، ٣ خێمە و ٢ سەنگەر لەناوبران، گورز لە ٢ سەنگەریش وەشێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی چالاکییە کاریگەرەکانی هێزەکانمان، ١٨ داگیرکەر سزا دران و ٤ داگیرکەریش بریندار بوون، جگە لەوەش ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆمبڕێژکراو، ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری، ٣ خێمە و ٢ سەنگەر لەناوبران، ھەروەھا گورز لە ٢ سەنگەریش وەشێندرا. ھاوکات سوپای تورکی داگیرکەر ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٢ جار بە گازی کیمیایی بۆردوومانی سەنگەرەکانی شەڕی ئێمەی کرد و تاوانی شەڕی ئەنجامدا".

لە ڕاگەیەندراوەکەی ھەپەگەدا لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و ھێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانە خراوەتەڕوو:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرانە ئامانج، داگیرکەرێک سزا درا.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج. لەو چالاکییەی هێزەکانی یەژاستارماندا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنیەکانی لەناوبران.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە سابۆتاژ داگیرکەران کرانە ئامانج. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزا درا و داگیرکەران ناچار بوون تا ڕادەیەک بکشێنەوە.

١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنیەکانی لەناوبران.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:١٠ و ١٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک بریندار بوو.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.

١١ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٢٠:١٧، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دوو قۆڵەوە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزا درا.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ئەنجامی چالاکییە نیشانەشکێنییەکان ٤ داگیرکەر سزا دران.

١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

لە ھەرێمی زاپ؛

١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەر سزا دران.

١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی سووک (تاکەکەسی) لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیان دا.

لە ھەرێمی مەتینا؛
١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، لە چالاکییەکی هەماهەنگی گەریلادا، داگیرکەران کرانە ئامانج. قۆڵی یەکەمی چالاکییە بە چەکی سووک و نیمچە ئۆتۆماتیک گورزیان لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشاند، کە ٤ داگیرکەری تێدا بوون. لەو سەنگەرەدا ٢ داگیرکەر سزا دران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون، سەنگەرەکەش لەناوبرا. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی سووک و نیمچە ئۆتۆماتیک خێمەیەکیان کردە ئامانج کە داگیرکەرانی تێدا بوون. لەوێشدا ٢ داگیرکەر سزا دران و ٢ خێمە لەناوبران.
١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا، ٢ داگیرکەر سزا دران، داگیرکەرێکیش بریندار بوو و سەنگەرێکیش تێکشکێندرا.
١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەکەدا ٢ داگیرکەر سزا دران، خێمەیەکیش تێکشکێندرا.
لە ھەرێمی خواکورک؛
١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٢٠، لە گۆڕەپانی شاخی شێخزادە، ٢ سیستمی کامێرای چاودێری داگیرکەران تێکشکێندران.
لە ناوچەی بارزان؛
٧، ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم، ناوچەی بارزان لە زەوی و ئاسمانەوە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومان کرا. ٨ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی بە هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان ناوچەکە بۆردومان کرا، سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەرەکان داگیرکەرانی لە گۆڕەپانەکە دابەزاند.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛
١٠ی تشرینی یەکەم، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ لە ھەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٢ جاریش بە گازی کیمیایی بۆردومان کران.
١٠ و ١١ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل ڕۆژئاوای زاپ، ١١ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و جارێکیش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٧، ٨ و ٩ی تشرینی یەکەم، ٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ ناوچەی بارزان بۆردومان کرا.
١٠ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی شەهید باگەر لە ھەرێمی ئاڤاشین ١٠ جار، ١١ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانی ئاوی لۆلان لە ھەرێمی خواکورک ٢ جار و ھەرێمی زاپ-یش ٧ جار، بە گشتی ١٩ جار بۆردومان کران.
١٠ و ١١ی تشرینی یەکەم، هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ھەرێمی مەتینا و ناوچەی بارزان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک، مەتینا و بارزان تۆپباران کران.