ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین و هەرێمەکانی پاراستنی مید ا وچالاکی هێزەکانی گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و کە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان لەسەر بناغەی رێنمایی شەڕی گەلی شۆڕشگێری، بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی و بوێریەکی زۆروە لە زۆر هەرێم لەدژی داگیرکەران چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە. تیمەکانی گەریکای گەڕۆک و هێزەکانمان لە سەنگەرەکاندا لە ٤٠مین رۆژی بەرخۆدانی مێژووییدا بە ورەیەکی بەرزەوە گورز لە داگیرکەران دەدەن. سوپای داگیرکەری تورک کە ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە بێچارەیی خۆی ٢٣ جار چەکی کیمیایی، ٣١ جار بە فڕۆکە و بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی بەرخۆدان، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. لە چالاکیەکانی هێزەکانماندا، ١٩ داگیرکەر سزادراون، ٤ داگیرکەر بریندار بوون، سەنگەرێک، ٢ سیستمی کامێرای مۆبیس و تێلێسکۆپێکی سەربازی، سەنگەرێک و گەراجێک لەناوبراون.
زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
لە هەرێمی ئاڤاشین؛
٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران لە دەوروبەری گردی وەرخەڵیی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێی لەلایەن هێزەکانمانەوە بە قەناس کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا. داگیرکەران کە ویستیان هەمان رۆژ نیوەڕۆ دەست بە چاودێری هەرێمەکە بکەن و سیستمی کامێرای مۆبیس جێگیر بکەن، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لێیاندرا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران سیستمی کامێرای مۆبیسیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن.
لە هەرێمی زاپ؛
لە ٢٢ی ئایاردا سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی سەنگەرەکانی شەڕی شەهید تۆڵهەڵدان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرد، ویستیان پێشڕەوی بکەن. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ روویدا. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت بە ناچاری کشانەوە.
لە ٢٢ی و ٢٣ی ئایاردا داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید هاوڕێی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی سووک و قورس کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.
لە ٢٣ی ئایاردا هێزەکانمان بە تاکتیکی سابۆتاژ لەداگیرکەرانیاندا لە هەرێمی جیلۆی بچوک. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
٢٣ی ئایار کاتژمێر ١١:٤٠ هێزەکانمان، داگیرکەرانیان لە سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید بەرخۆدانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین کردە ئامانج و لەوانیاندا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک، تێلێسکۆپێکی سەربازی و ٢ سیستمی کامێرای مۆبیس تێکشکێنران. دوای چالاکیەکە، داگیرکەران ویستیان سەنگەرەکانی شەڕ بە تەقەمەنی بۆردومان بکەن کرانە ئامانج. ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بە سەختی بریندار بوو. داگیرکەران کاتژمێر ١٧:٥٠ جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، ئەمجارە لەلایەن هیزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لێیاندرا.
لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەریەکانی هێزەکانماندا، ٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک بە سەختی بریندار بوو، سەنگەرێک، ٢ سیستمی کامێرای مۆبیس و تێلێسکۆپێکی سەربازی لەناوبران. ئێوارەی هەمان رۆژ سوپای داگیرکەری تورک ١٢ جار سەنگەرەکانی شەڕی بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان کرد.
٢٣ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروبەری سەنگەرەکانی گۆڕەپانی ئەشکەوتی برینداران ویستی دەست بە جووڵە بکات، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی سووک لە نزیکەوە کرایە ئامانج. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٩:٠٠ هێزەکانمان جارێکی دیکە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک داگیرکەرانیان کردە ئامانج لە سەنگەرەکانی شەڕ. لە ئەنجامی جالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.
لە ٢٣ی ئایاردا سوپای داگیرکەری تورک ١١ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی ئەشکەوتی برینداران، گردی جەهەنەم و شەهید بەرۆخۆدانی بۆردومان کرد.
لە هەرێمی مەتینا و هەفتانین؛
رۆژی ٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ بارەگای سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە کانی ماسی لە شاروچەکی کانی ماسی سەر بە دهۆک لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. هێزەکانما لە سەنگەر و گاراجی بارەگاکەیاندا.
٢٣ی ئایار کاتژمێر ٠٥:٠٠ یەکینەیەکی شاراوەی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی شەهید ئاگری گردی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە ژێر چاودێریەوە، بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک بە شێوەیەکی کاریگەر لێیاندرا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە ١٩ی ئایار کاتژمێر ١١:٤٠ دا داگیرکەران لە دەوروبەری گردی خاچی سەر بە خانتوری هەرێمی هەفتانین کە دەستیان بە جووڵە کردبوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا، ٧ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندار بوون.
چالاکیەکانی مەتینا و هەفتانین لە تۆڵەی فەرماندە نەمرەکانمان میرزا و ئاندۆک ئەنجامدراون.
هێرشی داگیرکەری
سوپای داگیرکەری تورک بە سەدان جار بە فڕۆکە جەنگی و هەلیکۆپتەر و بە ئۆبۆس هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان و تۆپباران کردووە.
زانیاری ورد لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
لە ٢٣ی ئایاردا گردی ئامێدی، گردی بەهار، گردی ئێف ئێم، ساجا، چەمچۆ، رێنجبەر ئاغا، ئەشکەوتی برینداران، کورەژارۆ و سیدای هەرێمی زاپ لەسەر هێڵی سنور بە ئۆبۆس تۆپبارانکران، هەروەها بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیش ١٧ جار بۆردومانکران.
لە ٢٣ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی گردی هەکاری، گەلی بەشیلێ و گۆلکای مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە ١٠ جار بۆردومانکران و لە بارەگاکانی سەر سنوریشەوە تۆپبارانکران.
٢٣ی ئایار هەرێمی بەرخۆدانی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشین ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
لە ٢٣ی ئایاردا لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بناری گردی شەکیف و گەلی ڵۆلانی خواکور بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کران."
ف.ق