هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە جۆلەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر سوپای تورک. بەپێی ڕاگەیەنراوی هەپەگە ٣ داگیرکەری دوژمن سزاکران، ٢ کۆنتەینەر، ٢ کامێرای مۆبیس و ٢ پرۆژەکتۆر لەناوبران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە چواچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' ١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٥٠ لە ناوچەی ڕووبارووکی جۆلەمێرگ لە دوولاوە هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران لە گردی گردی هەلیکۆپتەر.

لە بەرەی یەکەمدا ٢ کۆنتێنەر و بارەگایەکی داگیرکەران لەنابران و ٣ سەربازی داگیرکەر سزادران. لە بەرەی دووەمدا لە قولە و سەنگەرەکان درا و لەناوبران. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. لەو چالاکیەدا بە گشتی ٣ سەربازی دوژمن سزادران، ٢ کۆنتەینەر، ٢ کامێرای مۆبیس و ٢ پرۆژەکتۆر لەناوبران.

ناسنامەی ٢ گەریلا کە شەهیدبوون ئاشکراکرا

سوپای داگیرکەری تورک ٢٦ی ئەیلول لە گوندی دێرشەوی چیای گاباری شڕنەخ کاتژمێر لەنێوان ١٧:٣٠ – ٢٢:٣٠ دەستیان بە بۆردومان کرد. لر هرمسن نسەچر ٢٨ی ئەیلول دگیرکەرن کاتژمێر ٠٦:٠٠ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئۆپەراسیۆن سەرلەئێوارە کۆتایی هات. لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا هاوڕێکانمان سمکۆ و ئامارگی شەهید بوون.

زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سمکۆ بۆتان

ناو و پاشناو: نائیف بولدوک

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

دایک و باوک: ئەمینە و عوسمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / گابار

نازناو: ئامارگی دۆرشین خەرزان

ناو و پاشناو: چیچەک بەنزەر

شوێنی لەدایکبوون: ئایدن

دایک و باوک: فاتیمە و عابد

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٠ / گابار

هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە شوێن و لەدایکبوونی گەریلاکان سمکۆ و ئامارگی و ڕۆڵی قاڕەمانەیان لە خەبات و فیداکاری بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەیان کرد، هەروەها سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گەلی بۆتان و بە گشتی گەلی کوردستان کرد و بەڵێنیدا ئاڵای تێکۆشانیان بە بەرپرسیاریەکی گەورەوە هەردەم شەکاوە بێت.

فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان برۆدومان کرد. زانیاری لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

١٣ی تشرینی یەکەم زەویەکانی گوندی یەکمالێی هەرێمی مەتینا لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.

١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٥٥ و ١٤: ٥٠ دەوروبەری گوندی شکەفتان و بلنبازی ناوچەی مەرۆکی هەرێمی گارە بۆردومانکران. زیان بەر ڕەز و باخی گەلەکەمان گەیشت.

١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ ناوچەی سنینی هەرێمی خواکورک لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.

بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانمان نەبووە."

ف.ق